٥ چالاکی ژینگەپارێزی بە تۆمەتی "افساد فی الارض" مەحکووم کران

١٣٩٧/٠٧/٣٠ - ٢٢-١٠-٢٠١٨ - ١٧:٣٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٥٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

٥ چالاکی ژینگەپارێزی بە تۆمەتی \ئاژانسی کوردپا: بەرپرسانی دەزگای قەزایی، ٥ چالاکی ژینگەپارێزیان بە تۆمەتی "افساد فی الارض" مەحکووم کرد.

٥ چالاکی ژینگەپارێزی کە ٨ مانگ پێش دەسبەسەر کرابوون، لە لایەن بەرپرسانی دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە، تۆمەتی "افساد فی الارض" خرایە پاڵ.

دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران، پێشتر ئەو ٥ چالاکە ژینگەپارێزیەیان بە تۆمەتی "سیخوری و دواتر بە پشتبەستن بە بەڵگەکانی ئەرتەش، بە تۆمەتی "افساد فی الارض" مەحکووم کردبوو.

شوناسی هەشت چالاکی ژینگەپارێزی بە ناوەکانی "موارد تەهبازی، سام رەجەبی، ئەمیر حوسێن خالقی، هوومەن جوکار، سپیدە کاشانی، نیلوفەر ، تاهیر قەدیریان و عەبدوڵڕەزا کوهپایە" ڕاگەیەندراوە و ٥ کەسیان بە پشتبەستن بە بەڵگەکانی ئەرتەش، بە تۆمەتی ئاماژە بۆکراو، مەحکووم کراون.

ئەو چالاکە ژینگەپارێزییانە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، دەسبەسەر کرابوون.

بە وتەی محەممەد حوسێن ئاقاسی، دادستانی بە پشتبەستن بە نامەیەک کە لە لایەن ئەرتەشەوە و لە ڕێگای شۆرای باڵای ئەمنییەتی میللیی گەیشتووتە دەستی دادستان، ئەو تۆمەتەی لەو چالاکانە داوە.

مافناسان و چالاکانی مافی مرۆڤ، لەو بڕوایەدان بەهۆی ئەو تۆمەتەوە، ئەگەری لە سێدارەدانی ئەو چالاکانە لە ئارادایە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١٢/٢٨ - ١٩-٠٣-٢٠١٩ - ١١:٠٣ تاران

ڤەژین لە بەڕێوەبردنی جێژنی نەورۆز بەردەوامە

١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١٦:٣٠ تاران

ڕێز لە هونەرمەندی کورد، عەلی عابدی گیرا

١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١٢:٣٧ تاران

نەورۆزانەی ڤەژین کتێبی کوردییە

١٣٩٧/١٢/٢٧ - ١٨-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٥٣ تاران

گرووبانێکی هێزە ئینتزامییەکان لە شاری بانە کوژرا

١٣٩٧/١٢/٢٦ - ١٧-٠٣-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

گوندی "ساتیاری" بە پێشوازیی نەورۆزەوە چوو

١٣٩٧/١٢/٢٦ - ١٧-٠٣-٢٠١٩ - ٠٩:٥٥ تاران

خۆکوژی کچێکی لاو لە شاری جوانڕۆ

١٣٩٧/١٢/٢٦ - ١٧-٠٣-٢٠١٩ - ٠٩:٣٠ تاران

لاوێکی تەنگیسەری لە شاری دیواندەرە دەسبەسەر کرا