پارێزەرێک بە شێوەی گوماناوی کوژرا

١٣٩٧/٠٧/٣٠ - ٢٢-١٠-٢٠١٨ - ١٠:٤٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

پارێزەرێک بە شێوەی گوماناوی کوژرائاژانسی کوردپا: پارێزەر و مافناسێکی ئابووری و ئەندامی کەمپەینی زاگرۆسی مێهرەبان، لە نزیک ماڵەکەی خۆی بە شێوەیەکی گوماناوی کوژرا.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی ڕەزبەر، دوکتور "فەرشید هەکی"، پارێزەر و مافناسی ئابووری و ڕاوێژکاری زانستی بڵاوکراوەی تاوتوێ ئابوورییەکان، بە شێوەی گۆماناوی کوژرا.

ماڵپەڕی "انصاف نیوز"، فایلی دەنگی یەکێک لە هاوکارەکانی دکتور فەرشید هەکی بە ناوی "مدیری" بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: ئەگەری هەیە کوژرانی ئەو مافناسە بە هۆی کێشەی شەخسی یان پەیوەندیدار بە دۆسیەی ڕاسپێدراوی "وکالت"، بوو بێ.

عەبدولڕەزا داوەری، لە نامەیەکدا بۆ دادستان نووسیویەتی کە "هەکی" بە شێوەی گوماناوی کوژراوە و پاش کوژرانی تەرمەکەی سووتێندراوە.

ئەو ئەندامەی کەمپەینی زاگرۆسی مێهرەبان، لە نزیک ماڵەکەی خۆی بە چەقۆ کوژراوە.

سێ مانگ پێش، ناوبراو لە دادنامەیەکدا، باسی لە پێشێلکردنی مافی هاووڵاتییان، پێشێلکردنی مافی کۆمەڵایەتی و نەبوونی ئازادی حیزب و ڕێکخراوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان کردبوو.

هێندێک لە سەرچاوە نافەرمییەکان، باس لە کوژرانی دوکتور فەرشید هەکی لەلایەن ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەکەن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/٠٨/٢٥ - ١٦-١١-٢٠١٨ - ١١:١٤ تاران

بەڕێوەچوونی خولێکی زمانی کوردی لە شاری سەوڵاوا

١٣٩٧/٠٨/٢٤ - ١٥-١١-٢٠١٨ - ١٠:٣٨ تاران

لاوێکی خەڵکی شاری بانە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/٠٨/٢٤ - ١٥-١١-٢٠١٨ - ١٠:١٥ تاران

ئیتلاعاتی سپا مامۆستایەکی مەریوانی بانگهێشت کرد

١٣٩٧/٠٨/٢٤ - ١٥-١١-٢٠١٨ - ٠٩:٣٧ تاران

چالاکێکی مەدەنیی بانگهێشتی ئیتلاعاتی شاری سەقز کرا

١٣٩٧/٠٨/٢٣ - ١٤-١١-٢٠١٨ - ١٠:٣٨ تاران

ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی شۆرای شاری کرماشان

١٣٩٧/٠٨/٢٢ - ١٣-١١-٢٠١٨ - ١٧:١٢ تاران

مێرمنداڵێکی سەردەشتی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٧/٠٨/٢٢ - ١٣-١١-٢٠١٨ - ١٣:٥١ تاران

ژنێکی کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە ئێعدام کرا