چالاکێکی کرێکاریی لە سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/٠٧/١٩ - ١١-١٠-٢٠١٨ - ١٠:٥٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

چالاکێکی کرێکاریی لە سنە دەسبەسەر کرائاژانسی کوردپا: چالاکێکی کرێکاریی، خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ١٦ ڕەزبەر، چالاکێکی کرێکاریی کورد، بە ناوی "زانیار دەباغیان" خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری سنە ڕایگەیاند: هێزە ئیتلاعاتییەکان، پاش هێرشکردنە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، بنەماڵەی ئەو چالاکە کرێکارییە، بێئاگایی خۆیان لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکرانی کوڕەکەیان دەربڕیوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، زانیار دەباغیان لە گرتووخانەی هێزە ئیتلاعاتییەکانە و لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/٠٩/٢٠ - ١١-١٢-٢٠١٨ - ١٧:٢٥ تاران

هاووڵاتییەکی کورد گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار

١٣٩٧/٠٩/١٨ - ٠٩-١٢-٢٠١٨ - ١٧:٣٤ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کران

١٣٩٧/٠٩/١٨ - ٠٩-١٢-٢٠١٨ - ١١:١٩ تاران

بکوژی زەبیحییەکان لە بانه دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/٠٩/١٦ - ٠٧-١٢-٢٠١٨ - ١٦:٤٨ تاران

یەڵدا عەباسی کچە هونەرمەندی کورد ئازاد کرا