بڕیاری پەڕاندنی دەستی زیندانییەک لە گرتووخانەی ورمێ دەرکرا

١٣٩٧/٠٧/١٩ - ١١-١٠-٢٠١٨ - ١٠:٤٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢١٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بڕیاری پەڕاندنی دەستی زیندانییەک لە گرتووخانەی ورمێ دەرکرائاژانسی کوردپا: لقی یەکی دادگای کەیفەریی شاری ورمێ، حوکمی پەڕاندنی دەستی زیندانییەکی لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارەی، بە تاوانی دزیکردنی ئەو کەسە پەسەند کرد.

هاووڵاتییەکی زیندانیی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، بە ناوی "کەسرا کەرەمی" کوڕی یەدوڵڵا، لە لایەن لقی یەکی دادگای کەیفەریی تایبەت بە لاوان بە تۆمەتی "١٩ جار دزیکردن" تاوانبار ناساند و حوکمی پەڕاندنی دەستی ناوبراوی دەرکردووە.

ئەو هاووڵاتییە زیندانییە، لە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەزبەری ساڵی ٩٤ی هەتاوییەوە دەسبەسەر کراوە و لە ڕێكەوتی ٢٤ی ڕەزبەری هەمان ساڵ، لە لقی یەکی دادگای کەیفەریی شاری ورمێ بڕیاری پەڕاندنی چوار قامێکی دراوە.

پاش بەڕێکردنی ئەو حوکمە بۆ دیوانی باڵای وڵات، بە هۆی نەبوونی شاکی کەسیی ئەو حوکمە ڕەت کرایەوە و دواتر بە بڕیاری دیوانی باڵای وڵات، لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لە هەمان لق لە لایەن دادوەر حەمزە عەلیمحەممەدی و عەلیڕەزا ئاقازادە و سەلمان نەجەفی لەسەر داخوازیی سکاڵای ١١ کەس بۆ بڕینەوەی حوکمی پەڕاندنی دەستی ئەو زیندانییە، ناوبراو ڕەوانی دیوانی باڵای وڵات کراوە و ئەم حوکمەش لە لایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پەسەند کراوە.

ئەو حوکمە لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ بە زیندان دراوە و ئەگەری هەیە هەتا کۆتایییەکانی مانگی ڕەزبەر ئەو حوکمە جێبەجێ بێت.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٥ تاران

کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووە