هاووڵاتییەکی سەقزی لە دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە ٦ مانگ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/٠٧/١٨ - ١٠-١٠-٢٠١٨ - ١٠:٤٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاووڵاتییەکی سەقزی لە دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە ٦ مانگ زیندان مەحکووم کرائاژانسی کوردپا: لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سەقز، حوکمی ٦ مانگ زیندانی بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەدا سەپاند.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لاوێکی کورد، بە ناوی "ناسر ڕەحیمی"، کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی شاری سەقز، لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

ئەو لاوە کوردە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام لە بەرژەوەندیی گرووپە دژبەرەکانی نیزام (حیزبی دێموکرات)، لە لایەن دادگای ئینقلابەوە تاوانبار کراوە.

دەرکردنی حوکمی ٦ مانگ زیندانی تەعزیری بۆ ئەو لاوە کوردە، بەپێی ڕاپۆرتەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز بووە و دادگای ئینقلاب بە پشتبەستن بە مادەی ٥٠٠ لە یاسای سزای ئیسلامی، ئەو حوکمەی بەسەر ناوبراودا سەپاندووە.
شایانی باسە ئەو حوکمە بە ئامادەبوونی ئەو لاوە کوردە دراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/٠٩/١٨ - ٠٩-١٢-٢٠١٨ - ١٧:٣٤ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کران

١٣٩٧/٠٩/١٨ - ٠٩-١٢-٢٠١٨ - ١١:١٩ تاران

بکوژی زەبیحییەکان لە بانه دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/٠٩/١٦ - ٠٧-١٢-٢٠١٨ - ١٦:٤٨ تاران

یەڵدا عەباسی کچە هونەرمەندی کورد ئازاد کرا

١٣٩٧/٠٩/١٦ - ٠٧-١٢-٢٠١٨ - ١٣:١٩ تاران

خۆکوژی ژنێکی لاو لە شاری سەقز