خولێکی فێرکاریی زمانی کوردی لە زانکۆی پەیامی نووری مەریوان کۆتایی پێ هات

١٣٩٧/٠٧/١٨ - ١٠-١٠-٢٠١٨ - ١٠:٤٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

خولێکی فێرکاریی زمانی کوردی لە زانکۆی پەیامی نووری مەریوان کۆتایی پێ هاتئاژانسی کوردپا: خوڵێکی نویی فێرکاریی زمانی کوردی لە زانکۆی پەیام نووری شاری مەریوان کۆتایی پێ هات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، خولێکی نوێی فێرکاریی زمانی کوردی، بۆ خوێندکارانی زانکۆی پەیامی نووری مەریوان بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێ هات.

ئەو خولە فێرکارییە لەژێر ناوی "زمانی کورد، پێناسەی هەر تاکێکی کورد"، لە زانکۆی پەیامی نووری مەریوان دەستی پێ کرد و پاش نزیک بە مانگێک کۆتایی پێ هات.

خوێندکارانی زانکۆی پەیام نووری شاری مەریوان لەو زانکۆیەدا، لە خولێکی نوێی فێرکاریی زمانی کوردی، بۆ پەرەسەندنی زمانی کوردی بەشدارییان کرد و ڕۆژی ڕابردوو ئەو خولە فێرکارییە کۆتایی پێ هات.

لە چەند ساڵی ڕابردوودا، بە هەوڵ و ماندووبوونی کۆمەڵێک لە مامۆستایان و چالاکانی فەرهەنگی و مەدەنی لە زانکۆوەکانی کوردستان و لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان خولی لەم چەشنە بەڕێوە چووە، کە توانیویانە خزمەتێکی بەرچاو بە تامەزرۆیانی زمانی زگماکی بکەن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/٠٩/٢٠ - ١١-١٢-٢٠١٨ - ١٧:٢٥ تاران

هاووڵاتییەکی کورد گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار

١٣٩٧/٠٩/١٨ - ٠٩-١٢-٢٠١٨ - ١٧:٣٤ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کران

١٣٩٧/٠٩/١٨ - ٠٩-١٢-٢٠١٨ - ١١:١٩ تاران

بکوژی زەبیحییەکان لە بانه دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/٠٩/١٦ - ٠٧-١٢-٢٠١٨ - ١٦:٤٨ تاران

یەڵدا عەباسی کچە هونەرمەندی کورد ئازاد کرا