ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی سەقز بە ئامانجی پەرەپێدان بە فەرهەنگی ژینگەپارێزی چالاکییان بەڕێوەبرد

١٣٩٧/٠٧/١٨ - ١٠-١٠-٢٠١٨ - ١٠:٤٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی سەقز بە ئامانجی پەرەپێدان بە فەرهەنگی ژینگەپارێزی چالاکییان بەڕێوەبردئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی شاری سەقز، بە مەبەستی ڕێزلێنانی لە گیان لەدەستداوانی ژینگەپارێزیی ٣ی خەرمانان، چەند چالاکییەکی ژینگەپارێزییان لەو شارە بەڕێوەبرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ڕەزبەر، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی شاری سەقز، بە چاندنی نەمام لە ٥٠ شوێنی ئەو شارە وەکوو ڕێزلێنان لە گیان لەدەستداوانی ژینگەپارێزیی ٣ی خەرمانان، لە شاری مەریوان چەند چالاکییەکیان ئەنجام دا.

ئەو ئەنجومەنە بە دروشمی "ژینگە ژیانە" بە ئامانجی: "درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدانی ژینگە، پەرەپێدان بە فەرهەنگی ژینگەپارێزی، خەسارناسیی دەڤەری شاری سەقز، فێرکاری و پەروەردەی ئەندامان" دەستیان بە کار و چالاکی کرد.

ئەندامانی ژینگەپارێزیی شاری سەقز لە لووتکەی شاخی بەردەسوور لە بەرنامە ژینگەپارێزییاندا لە نزیک بە ۵۰ شوێن بەڕووی مازوار، تایبەت بەم ناوچەیانە چاند.

بەشی گرینگی ئەم بەرنامەیە خەسارناسی و ئاوڕدانەوەیەک بوو لە قەیرانێکی ژینگەیی کە بە سەر دەڤەری سەقزدا هاتووە و دێت و بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو خەسارە کە بە سەر ژینگەی ئەو ناوچەیەدا هاتووە، بڕیاریان دا بە کردەی هەنگاو بنێن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١٢/٠٤ - ٢٣-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٠١ تاران

بارودۆخی زیندانییەکی سیاسی کورد نالەبارە

١٣٩٧/١٢/٠٣ - ٢٢-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٤ تاران

سەرمای زستان، بنەماڵەیەکی کوردی داخدار کرد

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٩:٠٦ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری بانە بریندار بوو

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٢٥ تاران

لاوێکی خەڵکی ورمێ بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١٧:٠٥ تاران

چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٤٩ تاران

دەسبەسەرکردنی چالاکێکی کورد لە شاری سنە

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١١:١٦ تاران

چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری مەریوان دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٦:٠٤ تاران

چالاکێکی کرێکاری لە سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٨ تاران

وەشانگەی "باشوور" لە ئیلام دەستی بە کارەکانی کرد

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:١٥ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو چالاکیی ژینگەپارێز لە سنە