مەئموورێکی هێزە ئینتزامییەکان لە شاری مەریوان کوژرا

١٣٩٧/٠٧/١٧ - ٠٩-١٠-٢٠١٨ - ١٧:٤٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

مەئموورێکی هێزە ئینتزامییەکان لە شاری مەریوان کوژرائاژانسی کوردپا: یەکێک لە مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکان لە سنووری شاری مەریوان کوژرا.

شەوی دووشەممە ١٦ ڕەزبەر، یەکێک لە مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکان بە ناوی "میلاد محەممەدیان" خەڵکی شاری کامیاران لە شەڕ و تێکەڵچوونێکی چەکداریدا، لە سنووری شاری مەریوان کوژرا.

کەیوومەرس شێخی فەرماندەی سنوورپارێزی شاری سنە لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی "تەسنیم" وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە، ڕایگەیاند: "ئەم مەئموورەی هێزەی ئینتزامیی لە شەڕ و تێکەڵچوونێکی چەکدارانەدا، کوژراوە.

فەماندەی سنوورپارێزی سنە ئیدعا دەکات کە "دوو کەس لە هێزە چەکدارەکان لەو شەڕەدا بریندار بوون و هێندێک کەرەستە و چەکوچۆڵێان لێ بەجێمابوو، دەستی بەسەر داگیراوە".

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ یەک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران بەرپرسایەتی ئەو شەڕەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/٠٨/٠١ - ٢٣-١٠-٢٠١٨ - ١٢:١٨ تاران

چارەنووسی چالاکێکی کرێکاری لە گرتووخانە ناڕوونە

١٣٩٧/٠٨/٠١ - ٢٣-١٠-٢٠١٨ - ١١:١٣ تاران

کۆکردنەوەی سەتەلایت لە شاری مەریوان

١٣٩٧/٠٧/٣٠ - ٢٢-١٠-٢٠١٨ - ١٢:٠٥ تاران

هاووڵاتییەک لە شاری پاوە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/٠٧/٣٠ - ٢٢-١٠-٢٠١٨ - ١٠:٤٣ تاران

پارێزەرێک بە شێوەی گوماناوی کوژرا

١٣٩٧/٠٧/٢٩ - ٢١-١٠-٢٠١٨ - ١٢:٣٠ تاران

بەردوامی مانگرتنی زیندانییانی زیندانی ورمێ

١٣٩٧/٠٧/٢٩ - ٢١-١٠-٢٠١٨ - ١١:١٢ تاران

یەکەمین کێبڕکێی "زۆران" لە کوردستان بەڕێوچوو