زیاتر ٥١ لەسەدی ئێعدامەکانی جیهان لە ئێراندا ڕوو دەدات

١٣٩٧/٠٧/١٧ - ٠٩-١٠-٢٠١٨ - ١١:٥٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٥٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

زیاتر ٥١ لەسەدی ئێعدامەکانی جیهان لە ئێراندا ڕوو دەداتئاژانسی کوردپا: لە مانگی ژانوویە هەتا مانگی سێپتامبری ساڵی ٢٠١٨ی زایینییەوە، لە ئێران ٢١٦ هاووڵاتیی لە سێدارە دراون.

تۆڕی مافی مرۆڤی مانیتوورینگی ئێران لە "ئینفوگرافیکـ"ـێکدا بڵاوی کردووە، کە لە ماوەی ٩ مانگدا، ٢١٦ هاووڵاتیی ئێرانی و کورد لە ئێراندا لە سێدارە دراون.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، لە ماوەی ئەو ٩ مانگەدا، لانیکەم ١٠ زیندانیی سیاسی بە ناوەکانی "ڕامین حوسێن‌پەناهی، زانیار و لوقمان مورادی، محەممەد سەلاس، کەماڵ ئەحمەدنژاد، ئەحەد شەباب، ناسر عزیزی، محەممەد و ئیسماعیل شەبەخش و حەیاتوڵڵا نوتی زەهی" لە ئێراندا لە سێدارە دراون.

هەروەها لەو ماوەیەدا، ٥ کەس کە تەمەنیان لە ژێر ١٨ ساڵ بووە، لە کاتی دەسبەسەرکرانیان بە ناوەکانی "ئەمیر حوسێنپوور جەعفەر، عەلی کازمی، مەحبووبە موفیدی، ئەبووڵفەزڵ چزانی شەرایی و زەینەب سکانوەند لرکانی" لە سێدارە دراون.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە: لە مانگەکانی ژانوویە ١٧ کەس، فووریە ١٧ کەس، مارس ١٣ کەس، ئاڤریل ٣٣ کەس، مەی ١٦ کەس، ژوویەن ١٧ کەس، جوولای ٤١ کەس، ئووت ٣٠ کەس و سێپتامبر ٣٣ کەس لە زیندانییەکانی ئێراندا لە سێدارە دراون.

حوکمی لەسێدارەدان لە ئێراندا، نە تەنیا وەکوو سزا، بەڵکوو وەکوو ئامرازێک بۆ پاراستنی دەسەڵات لە بەرانبەر ناڕەزایەتیی خەڵکی ئێران و کوردستان کەڵکی لێ وەردەگیرێت.

بەپێی بڵاوکراوەکانی فەرمیی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، "ئێران دووهەمین وڵات لە دوای چینە، کە زۆرترین ڕێژەی لەسێدارەدانی تێدا جێبەجێ دەکرێت و بە وڵاتێکی تەواو خراپ لە بوارەکانی مافی مرۆڤ دادەنرێت.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/٠٧/٢٧ - ١٩-١٠-٢٠١٨ - ١١:٤٨ تاران

گواستنەوەی مامۆستایەکی کورد بۆ زیندانی سەقز

١٣٩٧/٠٧/٢٧ - ١٩-١٠-٢٠١٨ - ١١:٤٢ تاران

پڕفرۆشترین کتێبەکانی پێشانگای ئەمساڵی سنە

١٣٩٧/٠٧/٢٧ - ١٩-١٠-٢٠١٨ - ١١:٣٠ تاران

نیگارکێشێکی مەهابادی کۆچی دوایی کرد

١٣٩٧/٠٧/٢٧ - ١٩-١٠-٢٠١٨ - ١١:٢٤ تاران

گواستنەوەی ٥ هاووڵاتیی مەریوانی بۆ شوێنێکی نادیار

١٣٩٧/٠٧/٢٦ - ١٨-١٠-٢٠١٨ - ١٧:٠٠ تاران

لاوانی کورد دەبنە قوربانیی کێشەی بنەماڵەیی

١٣٩٧/٠٧/٢٥ - ١٧-١٠-٢٠١٨ - ١١:١٦ تاران

زامی کاسبکاران سارێژبوونیان بۆ نییە

١٣٩٧/٠٧/٢٥ - ١٧-١٠-٢٠١٨ - ١٠:٤٢ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد لە شاخی قەندیل بریندار کران

١٣٩٧/٠٧/٢٥ - ١٧-١٠-٢٠١٨ - ١٠:٣٤ تاران

ڕۆژنامەنووسێکی کورد لە شاری مەریوان دەسبەسەر کرا