کەمتەرخەمیی بەرپرسانی قوتابخانە، گیان لەدەستدانی قوتابییەکی لێ کەوتەوە

١٣٩٧/٠٧/١٧ - ٠٩-١٠-٢٠١٨ - ١٠:٣٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٨٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کەمتەرخەمیی بەرپرسانی قوتابخانە، گیان لەدەستدانی قوتابییەکی لێ کەوتەوەئاژانسی کوردپا: بە هۆی داڕووخانی دیواری قوتابخانەی یەکێک لەگوندەکانی شاری سنە، قوتابییەکی پۆلی یەکەم گیانی لە دەست دا.

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ڕەزبەر، کچێکی قوتابی بە ناوی "دنیا وەیسی" پۆلی یەکەمی سەرەتایی، بە هۆی داڕمانی دیواری قوتابخانەی گوندی "گەرماشی" سەر بە شاری سنە، گیانی لە دەست دا.

بەڕێوەبەری پەروەردە و بارهێنانی ناوچەی ٢ی شاری سنە ڕایگەیاند: بە هۆی پرتووکاویی و لە ئاکامدا ڕووخانی دیواری قوتابخانەی گوندی گەرماش، یەکێک لە قوتابییانی ئەو قوتابخانەیە بریندار بووە.

محەممەدسەعید کەنعانی هەروەها دەڵێت: پاش ڕەوانەکردنی ئەو کچە قوتابییە بۆ نەخۆشخانەی بێعسەتی شاری سنە، بە هۆی کاریگەریی برینەکانی، لەو نەخۆشخانەیە گیانی لە دەست داوە.

لەو پەیوەندییەدا، بەرپرسی گشتیی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای سنە ڕایگەیاند: ئەو قوتابخانەیە خاوەنی ١٣ کەس قوتابی و چەند پۆلێکی سەرەتایییە.

ڕەشید قوربانی هەروەها دەڵێت: ئێمە لە کۆبوونەوەکانماندا چەندین جار باسی ئەو بابەتەمان کردووە و هۆشدارمان داوە، کە قوتابخانەکانی پارێزگای سنە پرتووکاون، بەڵام لە لایەن بەرپرسانەوە ئەو بابەتە پشتگوێ خراوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی خەرمانان، "پەریا غوڵاموەیسی" تەمەن ٥ ساڵ، لە کاتی یاریکردن لەگەڵ چەند منداڵێکی دیکە، دەرگای ناوەندی بێهداشتی شارەکی هیجرت بە سەریدا دەکەوێت و دەبێتە هۆی گیان لە دەستدانی.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٢٤ تاران

گورگ، بوو بە هۆی مردنی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٢٨ تاران

هاووڵاتییەکی سنەیی لە ئێعدام ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا