مامۆستایەکی سەقزی دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/٠٧/١٧ - ٠٩-١٠-٢٠١٨ - ٠٩:٥٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

مامۆستایەکی سەقزی دەسبەسەر کرائاژانسی کوردپا: مامۆستایەکی کورد خەڵکی شاری سەقز، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی یەکشەممە ١٥ی ڕەزبەر، کاتژمێر ١١، هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئێدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز، هێرشیان کردە سەر ماڵی مامۆستایەکی کورد بە ناوی "محەممەدساڵح شەکەری" و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ بەڵگەی قەزایی دەستیان بە پشکنینی ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە کردووە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە: محەممەدساڵح شەکەری، ماوەی ٢٤ ساڵە لە قوتابخانەکانی شاری سەقز، خەریکی وانەوتنەیە و پاش دەسبەسەرکرانی ناوبراو بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو مامۆستا کوردە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە پێشتر لە ساڵی ٨٨ی هەتاوی، بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/٠٨/٠١ - ٢٣-١٠-٢٠١٨ - ١٢:١٨ تاران

چارەنووسی چالاکێکی کرێکاری لە گرتووخانە ناڕوونە

١٣٩٧/٠٨/٠١ - ٢٣-١٠-٢٠١٨ - ١١:١٣ تاران

کۆکردنەوەی سەتەلایت لە شاری مەریوان

١٣٩٧/٠٧/٣٠ - ٢٢-١٠-٢٠١٨ - ١٢:٠٥ تاران

هاووڵاتییەک لە شاری پاوە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/٠٧/٣٠ - ٢٢-١٠-٢٠١٨ - ١٠:٤٣ تاران

پارێزەرێک بە شێوەی گوماناوی کوژرا

١٣٩٧/٠٧/٢٩ - ٢١-١٠-٢٠١٨ - ١٢:٣٠ تاران

بەردوامی مانگرتنی زیندانییانی زیندانی ورمێ

١٣٩٧/٠٧/٢٩ - ٢١-١٠-٢٠١٨ - ١١:١٢ تاران

یەکەمین کێبڕکێی "زۆران" لە کوردستان بەڕێوچوو