لاوێکی کورد "بەبێ بوونی پارێزەر" بە پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٧/٠٧/١٦ - ٠٨-١٠-٢٠١٨ - ١٠:٢٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٠٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

لاوێکی کورد \ئاژانسی کوردپا: لقی سێ دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، لاوێکی کوردی خەڵکی ئەو شارەی بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دادگایکردنی لاوێکی کورد، بە ناوی "ئیقباڵ ئەحمەدپوور" کوڕی محەممەد، خەڵکی گوندی "ئەنبێ" لە ناوچەی تەرگەوەڕ ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ڕەزبەر، لە لقی سێ دادگایی ئینقلابی شاری ورمێ بەڕێوەچووه، ئەو هاووڵاتییە کوردە بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، ئەو لاوە کوردە، بە تۆمەتی "هەوڵدان بە دژی تەناهیی نەتەوەیی لە ڕێگای ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کردووە.

ئەو لاوە کوردە ٢٠ی خەرمانانی ئەمساڵ، بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" لە لایەن ئیتلاعاتی شاری ورمێیەوە دەسبەسەر کرا و بۆ ماوەی ١٢ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسیی ئەو ناوەندە حکوومەتییە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرا.

ئیقباڵ ئەحمەدپوور پاش لێکۆڵینەوە بۆ بەندی ١٣ بەندی تایبەت بە لاوان لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ڕاگوێزراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٢٤ تاران

گورگ، بوو بە هۆی مردنی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٢٨ تاران

هاووڵاتییەکی سنەیی لە ئێعدام ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا