سپای پاسداران دەستی بە سەر دەیان سەر مەڕوماڵاتی ئاژەڵداران داگرت

١٣٩٧/٠٧/١٥ - ٠٧-١٠-٢٠١٨ - ١١:٤٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٨٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سپای پاسداران دەستی بە سەر دەیان سەر مەڕوماڵاتی ئاژەڵداران داگرتئاژانسی کوردپا: سپای پاسداران دەستی بەسەر دەیان سەر مەڕ و ماڵاتی مەڕدارانی خەڵکی شاری پیرانشاری لە سنووری نێوان کوردستانی ئێران و هەرێمی کوردستاندا گرت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەزبەر، دەیان سەر ئاژەڵی مەڕدارانی شاری پیرانشار لە لایەن سپای پاسدارانەوە لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و کوردستانی ئێراندا دەستیان بەسەردا گیراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سپای پاسداران بە بیانووی ئەگەری قاچاغی ئەو مەڕ و ماڵاتە بۆ هەرێمی کوردستان دەستی بەسەر داگرتوون.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: هێزەکانی سپا بە ماشینی نیزامیی مەڕوماڵاتی مەڕدارانی پیرانشاریان بۆ قەرارگای کازمی لە گۆڕەپانی سدقی ئەو شارە گواستۆتەوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە ٩ی رەزبەریش، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، دەستیان بەسەر زیاتر لە ٣٠٠ سەر مەڕوماڵاتی خەڵک لە شاخەکانی "کوڕا بەڕی سپی" لە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێدا گرت.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/٠٩/١٨ - ٠٩-١٢-٢٠١٨ - ١٧:٣٤ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کران

١٣٩٧/٠٩/١٨ - ٠٩-١٢-٢٠١٨ - ١١:١٩ تاران

بکوژی زەبیحییەکان لە بانه دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/٠٩/١٦ - ٠٧-١٢-٢٠١٨ - ١٦:٤٨ تاران

یەڵدا عەباسی کچە هونەرمەندی کورد ئازاد کرا

١٣٩٧/٠٩/١٦ - ٠٧-١٢-٢٠١٨ - ١٣:١٩ تاران

خۆکوژی ژنێکی لاو لە شاری سەقز