ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان پیرۆزبایی لە نادیا موراد کرد

١٣٩٧/٠٧/١٤ - ٠٦-١٠-٢٠١٨ - ١١:٤٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٥٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان پیرۆزبایی لە نادیا موراد کردئاژانسی کوردپا: ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان لە پەیامێکدا، بە بۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل، لە نادیا موراد کچە کوردی ئیزەدی پیرۆزبایی کرد.

ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان لە پەیامێکدا، هیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ نادیا موراد لە یارمەتیدان بۆ باشتربوونی مافی مرۆڤی لە کوردستان خواست.

دەقی ئەو پەیامە کە بۆ ئاژانسی کوردپا نێردراوە بەم چەشنەیە:

پیرۆزبایی لە نادیا موراد براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێلی ٢٠١٨


کۆمیتەی پێشکەشکردنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل ڕاگەیاندووە،؛ نادیا موراد لە کوردستانی باشوور و دوکتور دنیس موکوگ لە کۆنگۆی ئافریقا براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێلی ساڵی ٢٠١٨ی زایینین.

نادیا موارد کچە کوردی ئیزەدی، خەڵکی شاری شەنگال، یەکێک لە چالاکانی مافی ژنان و مافی مرۆیی بووە، کە خۆی ماوەیەکی زۆر دیلی گرووپی داعش بووە و لە لایەن ئەندامانی ئەو گرووپەوە تووشی ئازار و ئەزیەتی نامرۆڤانە بووە.

ڕێکخراوی داکۆکیی لە مافی مرۆڤی کوردستان، پێشوازی لە هەڵبژاردنی نادیا موراد وەکوو براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل دەکات و پیرۆزبایی لە ناوبراو و هەروەها هەموو ئیزدەییەکان، خەڵکی کوردستانی باشوور و کوردستان دەکات و هیوای سەرکەوتنی لە یارمەتیدان بۆ باشتربوونی مافی مرۆڤ لە کوردستانی بۆ خواست.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/٠٩/١٨ - ٠٩-١٢-٢٠١٨ - ١٧:٣٤ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کران

١٣٩٧/٠٩/١٨ - ٠٩-١٢-٢٠١٨ - ١١:١٩ تاران

بکوژی زەبیحییەکان لە بانه دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/٠٩/١٦ - ٠٧-١٢-٢٠١٨ - ١٦:٤٨ تاران

یەڵدا عەباسی کچە هونەرمەندی کورد ئازاد کرا

١٣٩٧/٠٩/١٦ - ٠٧-١٢-٢٠١٨ - ١٣:١٩ تاران

خۆکوژی ژنێکی لاو لە شاری سەقز