دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان پێکران

١٣٩٧/٠٧/١٤ - ٠٦-١٠-٢٠١٨ - ١١:٠٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٤٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان پێکرانئاژانسی کوردپا: دوو کۆڵبەری کوردی خەڵکی شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٣ی ڕەزبەر، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کوردیان لە نزیک گوندی "دیناران" لە ناوچەی "ئالانـ"ـی شاری سەردەشت، دایە بەر دەسڕێژ و لە ئاکامی تەقەی هێزە نیزامییەکاندا دوو کۆڵبەری کورد، بە ناوەکانی "کەماڵ قادریان" تەمەن ٢٨ ساڵ و "ئومید ساڵحپوور" تەمەن ٢٣ ساڵ بە سەختی بریندار بوون.

تەقەی هێزە نیزامییەکان بووەتە هۆی پێکرانی لاقی ئەو دوو کۆڵبەرە کوردە و دواتر ئەو دوو کۆڵبەرە بۆ چارەسەریی برینەکانیان ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی شاری سەردەشت کراون.

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕەزبەر، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کوردیان، لە سنووری شاری نەوسوود دایە بەر دەسڕێژی گولـلە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عەزیم ئەحمەدی" گیانی لە دەست دا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٥ تاران

کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووە