کوردە کۆچەرەکانی یارسان لە شاری کەلاردەشت ڕێوڕەسمێکی ئایینییان بەڕێوە برد

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ڕەزبەر، ژمارەیەک لە هاوڕێیان و ساداتی شاری کەلاردەشت لەگەڵ ژمارەیەک لە میوانەکان، لە ڕێوڕەسمێکی گەورەدا، بە بۆنەی کرانەوەی بینای نوێی جەمخانەی دەروێش عەلی جێژنیان گرت.

هەواڵنێری کوردپا لە درێژەی راپۆرتەکەیدا دەڵێت: دواتر ڕێوڕەسمەکە لە بینای ئاماژە پێکراو بە ئەنجامدانی ئایینی نیاز، کەلامخوێن، تەموورەژەنی و چەپیاری بەردەوام بوو.
بە وتەی هەواڵنێری کوردپا، دەتوانین بڵێین ئەو ڕێوڕەسمە، یەکێک لە ڕێوڕەسمە تایبەتەکانی ڕێوڕەسمی ئایینی یارسان لە شاری کەلاردەشت بووە، کە سەرەڕای ئاستەنگ و هەڕەشەکان بە جوانترین شێوە بەڕێوە چووە.

بینای ئەو شوێنە ئایینییە کە بە باوەڕی باوەڕمەندانی خاوەنی پەرجۆ و کەرامەتە و هەتا ئێستا چەندین جار لە قۆناغی جۆراوجۆردا بەتەواوەتی ڕووخاووە و سەرلەنوێ نۆژەن کراوەتەوە.