ئیتلاعاتی شنۆ دوو هاووڵاتیی دیکەی ئەم شارەی دەسبەسەر کرد

١٣٩٧/٠٧/١٣ - ٠٥-١٠-٢٠١٨ - ١١:٢٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢١٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئیتلاعاتی شنۆ دوو هاووڵاتیی دیکەی ئەم شارەی دەسبەسەر کردئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکان دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری شنۆیان دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٢ی ڕەزبەر، هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عوسمان زەبرە" خەڵکی تاچینئاوا"ی شاری شنۆ و پاش پشکنینی ماڵەکەی ناوبراویان دەسبەسەر کرد.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

لە لایەکی دیکەوە، هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ لە ناوچەی "دەشتەبێڵ" هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی "ڕزگار مەعرووفی" تەمەن ٢٦ ساڵ کوڕی ئەحمەد دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستووە.

هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە بێ‌بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر و بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاندووە کە کوڕەکەیان بە تۆمەتی"هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کراوە.

ڕزگار مەعرووفی خوێندکاری ڕشتەی مێعماری لە زانکۆی ورمێیە و ساڵی ٩٤ پاش بڵاوکردنەوەی گۆڤارێکی خوێندکاری بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کراوە.

وێنه: عوسمان زەبرە
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/٠٧/٢٧ - ١٩-١٠-٢٠١٨ - ١١:٤٨ تاران

گواستنەوەی مامۆستایەکی کورد بۆ زیندانی سەقز

١٣٩٧/٠٧/٢٧ - ١٩-١٠-٢٠١٨ - ١١:٤٢ تاران

پڕفرۆشترین کتێبەکانی پێشانگای ئەمساڵی سنە

١٣٩٧/٠٧/٢٧ - ١٩-١٠-٢٠١٨ - ١١:٣٠ تاران

نیگارکێشێکی مەهابادی کۆچی دوایی کرد

١٣٩٧/٠٧/٢٧ - ١٩-١٠-٢٠١٨ - ١١:٢٤ تاران

گواستنەوەی ٥ هاووڵاتیی مەریوانی بۆ شوێنێکی نادیار

١٣٩٧/٠٧/٢٦ - ١٨-١٠-٢٠١٨ - ١٧:٠٠ تاران

لاوانی کورد دەبنە قوربانیی کێشەی بنەماڵەیی

١٣٩٧/٠٧/٢٥ - ١٧-١٠-٢٠١٨ - ١١:١٦ تاران

زامی کاسبکاران سارێژبوونیان بۆ نییە

١٣٩٧/٠٧/٢٥ - ١٧-١٠-٢٠١٨ - ١٠:٤٢ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد لە شاخی قەندیل بریندار کران

١٣٩٧/٠٧/٢٥ - ١٧-١٠-٢٠١٨ - ١٠:٣٤ تاران

ڕۆژنامەنووسێکی کورد لە شاری مەریوان دەسبەسەر کرا