کوژرانی لاوێک و مێرمنداڵێک بە تەقەی مەئموورانی حکوومەتی لە شاری جاسک

١٣٩٧/٠٧/١٠ - ٠٢-١٠-٢٠١٨ - ١٠:٣٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٤٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کوژرانی لاوێک و مێرمنداڵێک بە تەقەی مەئموورانی حکوومەتی لە شاری جاسکئاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتیی تەمەن ١٨ ساڵ و ١٢ ساڵ، بە تەقەی مەئموورانی دەریابانی جاسک، سەر بە پارێزگای هۆرمۆزگان گیانیان لە دەست دا.

ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەزبەر، مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعات، لە شاری جاسک سەر بە پارێزگای هۆرمۆزگان، ماشینی دوو هاووڵاتیی کە برا بوون، دەدەن بەر دەسڕێژی تەقە، کە ئاگرگرتنی ماشینی ئەو دوو هاووڵاتییە و سووتانی ئەو دوو برایەی لێ کەوتەوە.

شوناسی ئەو دوو هاووڵاتییە، بە ناوەکانی "سوڵتان سینگلە تەمەن ١٨ ساڵ و مەروان سینگلە تەمەن ١٢ ساڵ، کوڕی خوابەخش خەڵکی "زەڕئاوا" ڕاگەیەندراوە.

کەمپینی چالاکانی بەلووچ، لەو بارەوە بڵاوی کردووتەوە، کە ئەو دوو هاووڵاتییە بە هۆی ٧٠ لیتر بێنزین لە لایەن مەئموورانی پاسگای جاسکەوە تەقەیان لێ کراوە و ئەمەش بووەتە هۆی هەڵدێران و لە ئامدا ئاگرگرتنی ماشینەکە و گیان لە دەستدانی ئەو دوو برایە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، مەئموورانی حکوومەتی، پاش ئەو ڕووداوە شوێنی ڕووداوەکەیان بەجێ‌ هێشتووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت