١٠ لایەنی سیاسیی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی بەربەرەکانێی خەڵک لە هەمبەر سەرکوتی حکوومەتی ئێران بە مافێکی سروشتی دەزانن

١٣٩٧/٠٧/٠٥ - ٢٧-٠٩-٢٠١٨ - ١١:١٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥١٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

١٠ لایەنی سیاسیی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی بەربەرەکانێی خەڵک لە هەمبەر سەرکوتی حکوومەتی ئێران بە مافێکی سروشتی دەزاننئاژانسی کوردپا: ١٠ لایەنی سیاسیی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران، لە پەیوەندیی لەگەڵ هێرشی بۆ سەر هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە شاری ئەهواز و دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییان لەو پەیوەندییەدا، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە.

لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: ئێمە لەسەر بیروباوەڕی هەمیشەییی خۆمان، هەموو جۆرە کردەوەیەکی توندوتیژی و تێرۆر مەحکووم کردووە و دەیکەین. لێرەدا وەبیری دێنینەوە کە ڕێژیمی ئێران لە ماوەی چوار دەیە لە دەسەڵاتی خۆی، بەردەوام لە تێرۆریزم دژی هەموو خەڵکی کۆمەڵگا چ لە نێوخۆ و چ لە دەرەوە بۆ پاراستنی دەسەڵاتی خۆی کەڵکی وەرگرتووە و بەو پێیە بەرپرسی سەرەکیی لە پێکهێنانی فەزای توندوتیژی و ئاڵۆزیی لە کۆمەڵگا حکوومەتی ئێرانە.

لە بەشێکی دیکە ئەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: ڕۆژی شەممە ٣١ی خەرمانان، ڕێورەسمی ڕێژەی نیزامیی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بە بۆنەی ٣٨هەمین ساڵڕۆژی شەڕی ئێران و عێراق، لە شاری ئەهواز، کرایە ئامانجی هێرشی چەکداری و لانیکەمی ٢٨ کوژراو و زیاتر لە ٥٠ برینداری لێ کەوتەوە.

سەرەڕای هێزە نیزامییەکان، هێندێک لە کوژرا و بریندارەکان لە نێو خەڵکی ئاسایی و مەدەنی کە بۆ چاولێکردنی ڕێژەی نیزامیی هاتبوون، تێدابوون.

پاش بەدواداچوونی ئەم ڕووداوە و لایەنە جۆراوجۆرەکانی لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا، سەرەڕای ئیدعای کەسێک کە پەیوەندیی ئەم ڕووداوەی بە گرووپ و ڕێکخراوەکەی ڕەت کرایەوە و لە ئەستۆگرتنی بەرپرسایەتی ئەم ڕووداوە لە لایەن گرووپی تێرۆریستیی داعش و لە لایەن چەکدارانی ئەو گرووپەوە هەنووکە لە ناڕوونیدایە و ڕاپۆرتە فەرمییەکانی ڕێژیم سەبارەت بە هێرشکەران، دژبەیەکە.

وتەبێژی سپای پاسدارانی ئێران قامکی تۆمەتی بۆ "گرووپە ئەهوازییەکان"، هەتا ئامریکا و ئیسرائیل و هێندێک لە وڵاتانی عەرەبی درێژ کردووەتەوە.

هاوکات لەگەڵ ئەو ڕووداوە و لەگەڵ دەسپێکردنی ٧٣هەمین کۆبوونەوە کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و تەنیا دوای دوو حەوتوو پاش لە هێرشی مووشەکبارانی ئەم دواییانە بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حدک و حدکا لە خاکی عێراق و ئێعدامی زیندانییانی سیاسیی کورد و هەروەها هاوکات ئێعدامی ٣ کەس لە زیندانییانی سیاسیی بەلووچی پاش شەڕ و تێکەڵچوونێک لە سنووری وڵاتی پاکستان و تێرۆری دیکەی دەوڵەتی، زیاتر دڕدۆنگی دروست کردووە، کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە بەربەرەی سەفەری ڕۆحانی بۆ ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، بە شوێنی چەواسەکردن و داپۆشینی ئەو جەنایەتە و دەسدرێژەیەی ئەم دواییانە و سەرنجڕاکێشانی هاودەردیی خەڵکی جیهان، خەریکی ڕۆڵی قوربانیبوونی تێرۆریزم بە خۆ دەگێرێت.

دەقی تەواوی ئەم بەیاننامەیە لە بەشی فارسیی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپایە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٠٦ - ٢٦-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

لاوێکی بۆکانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٢/٠٦ - ٢٦-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٥٠ تاران

ئیتلاعاتی ورمێ و سنە سێ چالاکی کرێکاری بانگهێشت کرد

١٣٩٨/٠٢/٠٦ - ٢٦-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٠٦ تاران

ژنە چالاکێکی مەدەنی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٦ - ٢٦-٠٤-٢٠١٩ - ١٠:٤٩ تاران

سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی و تێرۆریسمی ژینگەیی

١٣٩٨/٠٢/٠٥ - ٢٥-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

سێ هاووڵاتیی لە کوردستان دەستیان دایە خۆکوژی

١٣٩٨/٠٢/٠٤ - ٢٤-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣٠ تاران

کرێکارانی بیناسازی شاری بانە ناڕەزایەتییان دەربری

١٣٩٨/٠٢/٠٣ - ٢٣-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٠٢ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری کامیاران دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٤٤ تاران

حوکمی دەسبەسەر کردنی چالاکێکی کرێکاری درا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

دوو بەرهەمی نووسەرێکی بۆکانی چاپ کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥٨ تاران

کوردستان/ سێ کچ و ژن هەوڵی خۆکوژیان دا