حوکمی ئێعدامی ٩ کەس لە شاری شیراز بەڕێوەچوو

١٣٩٧/٠٦/٣١ - ٢٢-٠٩-٢٠١٨ - ١٨:٢٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

حوکمی ئێعدامی ٩ کەس لە شاری شیراز بەڕێوەچووئاژانسی کوردپا: بەرپرسانی زیندانی عادڵئاوای شاری شیراز، ٩ هاووڵاتییان بە تۆمەتی دەسدرێژی بۆ سەر ژنێک لە سێدارە دا.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٣١ خەرمانان، ٩ هاووڵاتیی ئێرانی بە تۆمەتی دەسدرێژی جینسی بۆ سەر ژنێک لە یەکێک باغەکانی شاری شیراز، لە زیندانی ئەو شارە ئێعدام کران.

حوکمی ئێعدام کردنی ئەو ٩ هاووڵاتییە لە لقی ٣ی دادگای کەیفەری یەکی پارێزگای فارس بڕدرابووەوە و ئەو حوکمە دواتر لە لایەن لقی ٢٩ی دیوانی باڵای وڵاتەوە تائید کرابوو.

پێشتریش، بەرپرسی دۆزگەری پارێزگای فارس لە کۆبوونەوەی خەبەری لەگەڵ هەواڵنێران، وێرای ڕاگەیاندنی ناوی ئەو ٩ کەسە مسۆگەر بوونی ئێعدامی ئەوانی لە لایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پشتڕاست کردبوو.

بەپێی بڵاوکراوە فەرمییەکان که ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاشکرایان کردووە "ئێران لەدوای چین بە دووهەمین وڵات به ئەژمار دێت کە زۆرترین ڕێژەی لە سێدارەدانی تێدایە و بەوڵاتێکی تەواو خراپ دادەنرێت بۆ بوارەکانی مافی مرۆڤ".
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/٠٧/٢٧ - ١٩-١٠-٢٠١٨ - ١١:٤٨ تاران

گواستنەوەی مامۆستایەکی کورد بۆ زیندانی سەقز

١٣٩٧/٠٧/٢٧ - ١٩-١٠-٢٠١٨ - ١١:٤٢ تاران

پڕفرۆشترین کتێبەکانی پێشانگای ئەمساڵی سنە

١٣٩٧/٠٧/٢٧ - ١٩-١٠-٢٠١٨ - ١١:٣٠ تاران

نیگارکێشێکی مەهابادی کۆچی دوایی کرد

١٣٩٧/٠٧/٢٧ - ١٩-١٠-٢٠١٨ - ١١:٢٤ تاران

گواستنەوەی ٥ هاووڵاتیی مەریوانی بۆ شوێنێکی نادیار

١٣٩٧/٠٧/٢٦ - ١٨-١٠-٢٠١٨ - ١٧:٠٠ تاران

لاوانی کورد دەبنە قوربانیی کێشەی بنەماڵەیی

١٣٩٧/٠٧/٢٥ - ١٧-١٠-٢٠١٨ - ١١:١٦ تاران

زامی کاسبکاران سارێژبوونیان بۆ نییە

١٣٩٧/٠٧/٢٥ - ١٧-١٠-٢٠١٨ - ١٠:٤٢ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد لە شاخی قەندیل بریندار کران

١٣٩٧/٠٧/٢٥ - ١٧-١٠-٢٠١٨ - ١٠:٣٤ تاران

ڕۆژنامەنووسێکی کورد لە شاری مەریوان دەسبەسەر کرا