زیادبوونی هێرشی هەکێرەکانی ئێران لە ڕاستای دەستپێکردنی خولی دووهەمی گەمارۆوەکان

١٣٩٧/٠٦/٢٨ - ١٩-٠٩-٢٠١٨ - ١١:٥٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٩١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

زیادبوونی هێرشی هەکێرەکانی ئێران لە ڕاستای دەستپێکردنی خولی دووهەمی گەمارۆوەکانئاژانسی کوردپا: کۆمپانیای ئەمنییەتیی سایبری "فایرای"، لە هەمبەر زیادبوونی هێرشی هەکێرەکانی ئێران بۆ سەر کۆمپانیاکانی وزە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا هۆشداری داوە.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ئاسۆشیتدپرێس، کۆمپانیای ئەمنییەتیی سایبری "فایرای"، کە بنکە سەرەکییەکەی لە شاری کالیفۆڕنیای ئامریکایە، لە ڕاستای نزیکبوونەوەی ڕێکەوتی دەستپێکردنی خولی دووهەمی گەمارۆوەکانی ئامریکا بۆ سەر ئێران، هۆشداری داوە کە هەکێرەکانی ئێران هێرشەکانیان بۆ سەر کۆمپانیاکانی وزە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بەرین کردووەتەوە.

کۆمپانیای فایرای، کە لەگەڵ وڵاتی جۆراوجۆر و کۆمپانیا گەورەکان کار دەکات، ئەم گرووپە لە هەکێرەکانی ئێرانی بە ناوی APT33 دەناسێت، ڕایگەیاندووە، ئەم گرووپە بە ناردنی ئیمەیلی فیشینگ بە بیانووی هەلی کار دەستیان بە کامپیووتێرەکانی کۆمپانیای مەبەستیان ڕادەگات.

بە وتەی ئەم کۆمپانیایە، ئەم ئیمەیلە فیشینگانە بۆ کۆمپانیاگەلێک لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئامریکای باکوور و ژاپۆن نێردراون، کە لە بوارەکانی نەوت و گاز، فڕۆکەوانی، بیمە، بەرهەمهێنان و پەروەردەدا کار دەکەن، بەڵام لەم ڕاپۆرتەدا ناوی ئەم کۆمپانیانە ڕانەگەیەندراوە.

ئەم کۆمپانیا ئەمنییەتییە سایبرییە ڕایگەیاندووە، کە لە ساڵی ٢٠١٣ـەوە هەتا ئێستا گرووپی APT33 لەژێر چاوەدێرییە و جەختی لەوە کردووەتەوە، کە چالاکییەکانی ئەم گرووپە ئەمساڵ ئاڵۆزتر و پێشکەوتووتر بوون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٧ - ١٨-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کامیل ئەحمەدی لە بوونی "پارێزەر "بێبەرییە

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو

١٣٩٨/٠٥/٢٢ - ١٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:١٣ تاران

لێکۆڵەرێکی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٠٦ تاران

"سیرووس عەباسی" لە زیندانی قوروە ئازاد کرا