باڵوێزخانەی مەجازیی ئامریکا لە ئێراندا، تێرۆری میکۆنۆسی وەبیر هاووڵاتییانی ئێرانی هێنایەوە

١٣٩٧/٠٦/٢٨ - ١٩-٠٩-٢٠١٨ - ١١:٤٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٤٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

باڵوێزخانەی مەجازیی ئامریکا لە ئێراندا، تێرۆری میکۆنۆسی وەبیر هاووڵاتییانی ئێرانی هێنایەوەئاژانسی کوردپا: باڵوێزخانەی مەجازیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، بە بڵاوکردنەوەی کورتە پەیامێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، تێرۆری ڕێبەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لە شاری برلینی وەبیر هاووڵاتییانی ئێرانی هێنایەوە.

باڵوێزخانەی مەجازیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە ئێراندا، لە کورتە پەیامێکدا نووسیوویەتی: "لەم دواییانەدا لە لاپەڕە، ئاماژەمان بە هێندێک لە چالاکییە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئێران لە سەرتاسەری دنیا بەتایبەت لە ئورووپا کردووە. ٢٦ ساڵ پێش لە وەها ڕۆژێکدا لە ڕۆژی ١٧ سێپتامبر چالاکی سیاسیی کورد، دوکتور سادق شەرەفکەندی و سێ کەسی دیکە لە هاوڕێیانی بە ناوەکانی فەتاح عەبدولی، هومایوون ئەردەڵان و نووری دێهکوردی لە ڕێستۆرانی میکۆنۆس لە شاری برلین تێرۆر کران، ئێوە لە سەر ئەم هێرشە تێرۆریستییە چی دەزانن؟

نێوەڕاستی مانگی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٠، وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، هەوڵی ڕێخستنی ئەم باڵوێزخانە ئینترنتییە داوە، کە زیاتر بە مەبەستی گەیاندنی زانیاری بە هاووڵاتییانی دانیشتووی ئێران دامەزراوە.

تێرۆری میکۆنۆس لە ٢٦ی خەرمانانی ساڵی ٧١ی هەتاوی، لە ڕیستۆرانتێکدا هەر بەم ناوە لە شاری برلین ڕووی دا، کە لەو ڕووداوەدا دوکتور سادق شەرەفکەندی سکرتێری ئەو کاتی حدکا، فەتاح عەبدولی نوێنەری ئەم حیزبە لە ئورووپا، هومایوون ئەردەڵان نوێنەری حدکا لە وڵاتی ئاڵمان و نووری دێهکوردی چالاکی سیاسی تێرۆر کران.

دادگای میکۆنۆس لە ماوەی٣ ساڵ، ٢٤٧کۆبوونەوە و شایەتیدانی ١٧٦ کەسی لەسەر دۆسیەی تێرۆری میکۆنۆس ئەنجام دا و حکوومەتی ئێرانی بە "تێرۆریزمی دەوڵەتی" مەحکووم کرد.

حوکمی دادگای میکۆنۆس لە مانگی دێسامبری ١٩٩٨ بەتەواوەتی مسۆگەر بوو و بەرپرسانی ئێرانی لە باڵاترین ئاستدا لە دۆسیەی تێرۆری میکۆنۆسدا مەحکووم کران.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٠٦ - ٢٦-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

لاوێکی بۆکانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٢/٠٦ - ٢٦-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٥٠ تاران

ئیتلاعاتی ورمێ و سنە سێ چالاکی کرێکاری بانگهێشت کرد

١٣٩٨/٠٢/٠٦ - ٢٦-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٠٦ تاران

ژنە چالاکێکی مەدەنی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٦ - ٢٦-٠٤-٢٠١٩ - ١٠:٤٩ تاران

سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی و تێرۆریسمی ژینگەیی

١٣٩٨/٠٢/٠٥ - ٢٥-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

سێ هاووڵاتیی لە کوردستان دەستیان دایە خۆکوژی

١٣٩٨/٠٢/٠٤ - ٢٤-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣٠ تاران

کرێکارانی بیناسازی شاری بانە ناڕەزایەتییان دەربری

١٣٩٨/٠٢/٠٣ - ٢٣-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٠٢ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری کامیاران دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٤٤ تاران

حوکمی دەسبەسەر کردنی چالاکێکی کرێکاری درا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

دوو بەرهەمی نووسەرێکی بۆکانی چاپ کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥٨ تاران

کوردستان/ سێ کچ و ژن هەوڵی خۆکوژیان دا