ئێران/ بە هۆی پێکدادانی ئوتوبووس و ماشینی بارهەڵگر ٤٧ کەس کوژران و بریندار بوون

١٣٩٧/٠٦/٢٧ - ١٨-٠٩-٢٠١٨ - ١٨:٣٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٩٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئێران/ بە هۆی پێکدادانی ئوتوبووس و ماشینی بارهەڵگر ٤٧ کەس کوژران و بریندار بوونئاژانسی کوردپا: بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە جادەی نێوان کاشان و ئیسفەهان، ٤٧ کەس لەو ڕووداوە، کوژران و بریندار بوون.

شەوی ڕابردوو،پێکدادانی ئوتوبووسێکی موسافربەری و ماشینێکی بارهەڵگری سووتەمەنی، لە جادەی نزیک نەتەنز_کاشان، کوژرانی ٢١ کەس لە هاووڵاتیانی ئێرانی لێکەوتەوە.

هەروەها لەو ڕووداوەدا، ٢٦ کەسیش بریندار بوون و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی کاشان، بادرود و ئیسفەهان، کراون.

بەڕێوەبەری ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی ڕووداوەکان و فەوریەتییەکانی پزیشکی زانکۆی زانستی پزیشکی شاری کرمان ئاماژەی بەوەکرد کە تەرمی هیچکام لە کوژراوەکان بە هۆی سووتانی لەرادەبەدەر، نەناسراونەتەوە و دەبێ لە ڕێگای DNA تاقیکارییان بۆ بکرێت.

دوکتور محەممەد سابیری هەروەها دەڵێت: هەموو کوژراوانی ئەو ڕووداوە بۆ پزیشکی یاسایی شاری ئیسفەهان ڕەوانە کراون کە ناسینەوەی شوناسی ئەو کەسانە چەند ڕۆژێک درێژەی دەبێت.

ئەو ڕووداوە کاتژمێر ١١ و ١٥ خوڵەکی شەوی ڕابردوو، ڕوویداوە.

پێشتریش، شەوی چوارشەممە ٢٠ی پووشپەڕ، بە هۆی پێکدادانی یەکێک لە تانکرەکانی هەڵگری نەوت و ئۆتووبووسێک، تەقینەوەیەکی بەهێز ڕووی دا، کە لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەدا، موسافیرانی ئۆتووبووسەکە لە ئاگردا سووتان و مسافیرەکانی بوونە قوربانی.

چیاکۆ کەریمی، یەکێک لە دوو شوفێری ئۆتووبوسەکە کە لەو ڕووداوەدا بووە و لە مردن ڕزگای بووە، لە وتووژێکدا لەگەڵ ڕاگەیەندنەکانی حکوومەتی ڕایگەیاند: "تەنیا دوو کەس لە ١٧ مسافیرەکانی ئۆتووبووسەکە ڕزگاریان بووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٥٩ تاران

گواستنەوەی هاووڵاتییەکی کورد بۆ ئیتلاعاتی ورمێ

١٣٩٧/١١/٢٨ - ١٧-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٩ تاران

کتێبی "هیچ هاوڕێیەک جگە لە شاخەکان" دەکرێتە کوردی

١٣٩٧/١١/٢٧ - ١٦-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

خۆکوژیی لاوێکی کورد بە هۆی کێشەی ماڵییەوە

١٣٩٧/١١/٢٧ - ١٦-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٠٥ تاران

بڕینەوەی حوکمی ٥ ساڵ زیندان بۆ سەحەر کازمی

١٣٩٧/١١/٢٦ - ١٥-٠٢-٢٠١٩ - ١٢:٠٦ تاران

لاوێکی کورد لە بواری پزیشکیدا شانازی تۆمار کرد

١٣٩٧/١١/٢٦ - ١٥-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

چارەنووسی لاوێکی خەڵکی سنە ناڕوونە

١٣٩٧/١١/٢٥ - ١٤-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٠ تاران

خۆکوژیی سەربازێکی بۆکانی لە پادگانی ئەرتەشی مەراغە

١٣٩٧/١١/٢٤ - ١٣-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٤٣ تاران

دەسبه‌سەرکردنی چالاکێکی ژینگە‌پارێزی لە کامیاران

١٣٩٧/١١/٢٣ - ١٢-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٣ تاران

کەمپەینێک بۆ پشتیوانی لە کۆڵبەران دامەزرا

١٣٩٧/١١/٢٢ - ١١-٠٢-٢٠١٩ - ٢٠:٠٩ تاران

مەسعود شەمس‌نژاد بە ٦ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١١/٢٢ - ١١-٠٢-٢٠١٩ - ١٦:٤٠ تاران

ژنێک بە خراپترین شێوە لە سنە کوژرا