سێناتۆرێکی ئامریکایی خوازیاری وڵامی توندی هێرش بۆ سەر مەقەڕەکانی حیزبی دێموکرات بوو

١٣٩٧/٠٦/٢٧ - ١٨-٠٩-٢٠١٨ - ١٨:٠٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٠٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سێناتۆرێکی ئامریکایی خوازیاری وڵامی توندی هێرش بۆ سەر مەقەڕەکانی حیزبی دێموکرات بووئاژانسی کوردپا: سێناتۆرێکی ئامریکایی هێرشی مووشەکیی سپای پاسداران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی بە بەشێک لە هەوڵەکانی حکوومەتی ئێران بۆ نائەمن کردنی ناوچەکە زانی.

سێناتۆڕ مارکۆ ڕووبیۆ لە ئەندامانی باڵای سنای ئامریکا لە توویتێکدا هێرشی مووشکی سپای پاسداران بۆ سەر مەقەڕەکانی حیزبی دێموکراتی مەحکووم کرد و خوازیاری وڵامی توند بەو هێرشە مووشەکییەی حکوومەتی ئێران بوو.

ناوبراو دەڵێت: ئەم هەوڵەی حکوومەتی ئێران بەشێک لە هەوڵەکانی ئەم حکوومەتەیە بۆ دروست کردنی نائەمنی و تێکدانی ناوچەکەیە.

سێناتۆڕ مارکۆ ڕووبیۆ لە ئەندامانی باڵای سنای ئامریکا
عەلی‌ئەکبەر پوورجەمشیدیان، لە وتووێژێکدا لە "دفاع پرس" بە ئاماژەکردن بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حدکا ڕایگەیاند: "هێزە چەکدارەکان بەتایبەتی سپای پاسداران بەو هێزەی کە هەیانە، دەتوانن لە هەر بارودۆخێکدا، لە کاتێک کە وڵاتی ئێران بەرەوڕووی هەڕەشە ببێتەوە، ئەو هەڕەشانە بەهێزەوە وڵام بدەنەوە.

ڕۆژی شەممە، ١٧ی خەرمانان، بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات لە شاری کۆیە لە قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستان، لە لایەن سپای پاسدارانەوە مووشەکباران کرا، کە لەو مووشەکبارانەدا، ١٥ کادر و پێشمەرگەی حیزب کوژران و ٤٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/٠٧/٢٧ - ١٩-١٠-٢٠١٨ - ١١:٤٨ تاران

گواستنەوەی مامۆستایەکی کورد بۆ زیندانی سەقز

١٣٩٧/٠٧/٢٧ - ١٩-١٠-٢٠١٨ - ١١:٤٢ تاران

پڕفرۆشترین کتێبەکانی پێشانگای ئەمساڵی سنە

١٣٩٧/٠٧/٢٧ - ١٩-١٠-٢٠١٨ - ١١:٣٠ تاران

نیگارکێشێکی مەهابادی کۆچی دوایی کرد

١٣٩٧/٠٧/٢٧ - ١٩-١٠-٢٠١٨ - ١١:٢٤ تاران

گواستنەوەی ٥ هاووڵاتیی مەریوانی بۆ شوێنێکی نادیار

١٣٩٧/٠٧/٢٦ - ١٨-١٠-٢٠١٨ - ١٧:٠٠ تاران

لاوانی کورد دەبنە قوربانیی کێشەی بنەماڵەیی

١٣٩٧/٠٧/٢٥ - ١٧-١٠-٢٠١٨ - ١١:١٦ تاران

زامی کاسبکاران سارێژبوونیان بۆ نییە

١٣٩٧/٠٧/٢٥ - ١٧-١٠-٢٠١٨ - ١٠:٤٢ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد لە شاخی قەندیل بریندار کران

١٣٩٧/٠٧/٢٥ - ١٧-١٠-٢٠١٨ - ١٠:٣٤ تاران

ڕۆژنامەنووسێکی کورد لە شاری مەریوان دەسبەسەر کرا