نیگەرانیی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە دانپێنانی زۆرەملێی دوو زیندانیی کورد لە تەلەفزیۆندا

١٣٩٧/٠٦/٢٢ - ١٣-٠٩-٢٠١٨ - ١٢:٥٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٨٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

نیگەرانیی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە دانپێنانی زۆرەملێی دوو زیندانیی کورد لە تەلەفزیۆندائاژانسی کوردپا: ڕێکخراوی لێبوردنی نیونەتەوەیی لە بەیاننامەیەکدا، بە نیسبەت بارودۆخی دوو زیندانیی کورد نیگەرانی دەربڕی.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بەیاننامەیەکدا، ڕایگەیاند: لێبوردنی نێونەتەوەیی لە تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی هوشمەند عەلیپوور و محەممەد ئوستادقادر، هیچ زانیارییەکی نییە، بەڵام سەرەڕای نیوەڕۆکی ئیدعاکانی وەزارەتی ئیتلاعات و دانپێنان تەلەفزیۆنی بڵاوکراوە، نیگەرانە کە ئەم تۆمەتانە پەیوەندی بەو تاوانەوە هەیە، کە سزای لەسێدارەدانی بەدواوە دێت".

دوو زیندانیی کورد لە ئێران بە ناوەکانی هوشمەند عەلیپوور و محەممەد ئوستادقادر، کە لە ڕۆژی ١٢ی گەلاوێژی ئەمساڵدا، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون، بۆ ماوەی چەند حەوتوویەک لە هەر جۆرە پەیوەندییەک لەگەڵ دنیای دەرەوە بێبەری بوون. لە ڕێکەوتی ١٦ی گەلاوێژی ئەمساڵ، دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران دانپێنانەکانی ئەوانی لە تەلەفزیۆن بڵاو کردەوە، ئەم زیندانییانە تەنانەت لە بوونی پارێزەری دەستنیشانکراویش بێبەری بوون و تەنیا پەیوەندییەکی کورتیان لەگەڵ بنەماڵەکەیان هەبووە.

لە ڕۆژی ١٦ی گەلاوێژدا، دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەرنامەیەکی بڵاو کردەوە، کە لەوێدا، باسی لە "دانپێنانی" ڕۆڵی خۆی لە هێرش بۆ سەر پایگایەکی ئەمنییەتی هەڵکەوتوو لە شاری سەقز کردووە. ئەم هەواڵە پێشێلکارییەکی ڕوونی مافی دەسبەسەرکراوەکانە.

هوشمەند عەلیپوور لە ڕێکەوتی ١٠ی خەرمانان، توانی لەگەڵ بنەماڵەکەی بە تەلەفۆن قسە بکات، ناوبراو دواتر باسی لەوە کرد، کە سەرەتا ئەو و دواتر محەممەد ئوستادقادر بۆ گرتووخانەی ناوەندیی شاری بانە ڕاگوێزراون و لەوێدا بۆ دانپێنانی زۆرەملێ ئازار و ئەشکەنجە دراون.

وەزارەتی ئیتلاعات پاش دەسبەسەرکردنی هوشمەند عەلیپوور و محەممەد ئوستادقادر، ڕایگەیاندووە، کە ئەندامانی "گرووپە جیاخوازەکان و تەکفیریـ"ـیەکان کە هێرشیان کردبووە سەر پایگایەکی ئەمنییەتی لە شاری سەقز، دەسبەسەر کراون.

دەقی تەواوی ئەم بەیاننامەیە لە بەشی فارسی ئاژانسی کوردپادا هەیە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١٢/٠٤ - ٢٣-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٠١ تاران

بارودۆخی زیندانییەکی سیاسی کورد نالەبارە

١٣٩٧/١٢/٠٣ - ٢٢-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٤ تاران

سەرمای زستان، بنەماڵەیەکی کوردی داخدار کرد

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٩:٠٦ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری بانە بریندار بوو

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٢٥ تاران

لاوێکی خەڵکی ورمێ بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١٧:٠٥ تاران

چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٤٩ تاران

دەسبەسەرکردنی چالاکێکی کورد لە شاری سنە

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١١:١٦ تاران

چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری مەریوان دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٦:٠٤ تاران

چالاکێکی کرێکاری لە سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٨ تاران

وەشانگەی "باشوور" لە ئیلام دەستی بە کارەکانی کرد

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:١٥ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو چالاکیی ژینگەپارێز لە سنە