سێ کاسبکاری کورد لە شاری سەردەشت دەسبەسەر کران

١٣٩٧/٠٦/٢١ - ١٢-٠٩-٢٠١٨ - ١٨:٣٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سێ کاسبکاری کورد لە شاری سەردەشت دەسبەسەر کرانئاژانسی کوردپا: هەنگی سنووریی شاری سەردەشت، لە سنووری "کێلێ"ی ئەو شارە، سێ کاسبکاری کوردی خەڵکی ئەو شارەیان دەسبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی خەرمانان، سێ کاسبکاری کورد خەڵکی شاری سەردەشت لە سنووری "کێلی"ی ئەو شارە، لە لایەن هەنگی سنووریی سەردەشت دەسبەسەر کرا.

شوناسی یەکێک لەو سێ کاسبکارە کوردە "پەرویز" خەڵکی گوندی "زوران"ی شاری سەردەشت ڕاگەیاندراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هەنگی سنووریی شاری سەردەشت، ئەو سێ کاسبکارە کوردەیان بە تۆمەتی "بەزاندنی سنوور" دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، شوناسی ئەو دوو کاسبکارەکەی دیکە بۆ ئاژانسی کوردپا، ڕوون نەبووتەوە.

ئەو سێ کاسبکارە کوردە، بە مەبەستی دابینکردنی بژیوی ژیانی بنەماڵەکەیان ڕوویان لە ناوچە سنوورییەکان کردووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١٢/٠٤ - ٢٣-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٠١ تاران

بارودۆخی زیندانییەکی سیاسی کورد نالەبارە

١٣٩٧/١٢/٠٣ - ٢٢-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٤ تاران

سەرمای زستان، بنەماڵەیەکی کوردی داخدار کرد

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٩:٠٦ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری بانە بریندار بوو

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٢٥ تاران

لاوێکی خەڵکی ورمێ بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١٧:٠٥ تاران

چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٤٩ تاران

دەسبەسەرکردنی چالاکێکی کورد لە شاری سنە

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١١:١٦ تاران

چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری مەریوان دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٦:٠٤ تاران

چالاکێکی کرێکاری لە سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٨ تاران

وەشانگەی "باشوور" لە ئیلام دەستی بە کارەکانی کرد

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:١٥ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو چالاکیی ژینگەپارێز لە سنە