مانگرتنی گشتیی خەڵکی کوردستان و دژکردەوەی توندی هێزە ئیتلاعاتییەکان

١٣٩٧/٠٦/٢١ - ١٢-٠٩-٢٠١٨ - ١٣:٠٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٦٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

مانگرتنی گشتیی خەڵکی کوردستان و دژکردەوەی توندی هێزە ئیتلاعاتییەکانئاژانسی کوردپا: خەڵکی کوردستان لە هەمبەر ناڕەزایەتیدەربڕین بە ئێعدامی زیندانییانی سیاسیی کورد و مووشکبارانی بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە قووڵایی خاکی کوردستان مانیان گرت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی خەرمانان، خەڵکی کوردستان، بەپێی بانگەوازێک لە ناوەندی هاوکاریی حیزبە کوردییەکانی کوردستانی ئێران، بە نیسبەت ناڕەزایەتیدەربڕین بە ئێعدامی زیندانییانی سیاسی و مووشەکبارانی بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە قووڵایی خاکی کوردستان مانیان گرت.

لەو پەیوەندییەدا، کاناڵی تێلێگرامیی "آنتی اغتشاش" سەر بە ناوەندی خەبەریی شاری سنە، لە بەیاننامەیەکدا، داوای لە لاوان و خەڵکی کوردستان کردووە، کە بە دەم بانگەواز و چالاکیی ڕاگەیاندنەکانی حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران نەچن و خۆیان دوور بگرن لە پێویستبوون بە مانگرتنی گشتیی کوردستان.

چالاکانی مەدەنیی کوردستان لەو بڕوایەدان، کە ئەو بەیاننامەیە، لە ترسی یەکگرتوویی خەڵکی کوردستان و پێشوازی لە بانگەوازی حیزبە کوردییەکان و بردنە ژێر پرسیاری ماهییەتی حکوومەتی ئێرانە لە لایەن خەڵکی کوردستانەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٤٣ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە بۆکان دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣٣ تاران

کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لە پیرانشار دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٢ تاران

بارمتەی هاووڵاتییەکی کورد، بۆ فرۆش درا بە موزایدە

١٣٩٨/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٩ تاران

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئیلام، ٨ ڕۆژە بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ