هاووڵاتییەکی کورد ڕەوانەی گرتووخانەی ئیتلاعاتی ورمێ کرا

١٣٩٧/٠٦/٢١ - ١٢-٠٩-٢٠١٨ - ١٢:٤٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاووڵاتییەکی کورد ڕەوانەی گرتووخانەی ئیتلاعاتی ورمێ کرائاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری پیرانشار، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ ڕاگوێزرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، "سەیدجەماڵ سەفەوی" تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار،کە مانگێک لەمەو پێش دەسبەسەر کراوە، بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ گواستراوەتەوە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، ڕێکەوتی ١٦ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە کاتی هاتنەدەرەوەی لە ماڵەکەی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراوە و پاشان ماڵەکەی لە لایەن ئەم هێزەوە دەپشکێنرێت، هێزەکانی ئیتلاعات دەستیان بەسەر کەلوپەلە تایبەت و تاکەکەسییەکانی ئەم هاووڵاتییە کوردەدا گرتووە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، لە ماوەی دەسبەسەرکردنیدا تەنیا چەند خولەک چاوی بە باوکی کەتووە و لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/٠٨/٢٨ - ١٩-١١-٢٠١٨ - ١٧:٥٤ تاران

دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییانی گوندی "نێ" دڕیژەی هەیە

١٣٩٧/٠٨/٢٨ - ١٩-١١-٢٠١٨ - ١٧:٣٨ تاران

کتێبی ڕۆژ ژمێری شارێک لە شاری سنە ڕوونوێنی کرا

١٣٩٧/٠٨/٢٨ - ١٩-١١-٢٠١٨ - ١٢:١٠ تاران

دوو کرێکار خەڵکی شاری خۆی گیانیان لە دەست دا

١٣٩٧/٠٨/٢٧ - ١٨-١١-٢٠١٨ - ١٨:٥٩ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانیی مەریوان ڕاگوێزرا

١٣٩٧/٠٨/٢٧ - ١٨-١١-٢٠١٨ - ١٠:١٧ تاران

مامۆستایەکی کورد بۆ ئیتلاعاتی سنە گوێزرایەوە

١٣٩٧/٠٨/٢٦ - ١٧-١١-٢٠١٨ - ١٧:٥٠ تاران

٢٢ سەر ئەسپی کاسبکاران لە سنووری بانە لەناو چوون

١٣٩٧/٠٨/٢٦ - ١٧-١١-٢٠١٨ - ١١:٢٥ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری سەردەشت بریندار کرا

١٣٩٧/٠٨/٢٦ - ١٧-١١-٢٠١٨ - ٠٩:٣٠ تاران

ئیتلاعاتی مەریوان دوو هاووڵاتیی کوردی دەسبەسەر کرد

١٣٩٧/٠٨/٢٥ - ١٦-١١-٢٠١٨ - ١١:١٤ تاران

بەڕێوەچوونی خولێکی زمانی کوردی لە شاری سەوڵاوا