دوو چالاکی کرێکاریی لە شاری سنە دەسبەسەر کران

١٣٩٧/٠٦/٢١ - ١٢-٠٩-٢٠١٨ - ١١:٣٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٤١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دوو چالاکی کرێکاریی لە شاری سنە دەسبەسەر کرانئاژانسی کوردپا: هێزە ئەمنییەتییەکان دوو چالاکی کرێکارییان لە شاری سنە، دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریانیان ڕاگواست.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوو چالاکی کرێکاریی، خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی "خالید حوسێنی و موزەفەر ساڵح‌‌نیا"، شەوی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە، لە شاری سنە دەسبەسەر کران.

موزەفەر ساڵح‌‌نیا
هێزە ئیتلاعاتییەکان، شەوی رابردوو کاتژمێر ٩ی شەو، ئەو دوو چالاکە کرێکارییەیان، دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریانیان ڕاگواست.

هێزە ئەمنییەتییەکان، ئەو دوو چالاکە کرێکارییەیان، بە هۆکاری پشتیوانی لە مانگرتنی سەرتاسەری خەڵکی کوردستان دەسبەسەر کردووە.

لەو پەیوەندییەدا، کۆمیتەی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، ڕایگەیاند: موفەزەر ساڵح‌نیا، پاش هاتنەدەر لە ماڵ، هێزە لیباس شەخسییەکان، ماڵەکەی ناوبراو دەپشکێنن و دواتر لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە ناوبراو ئاگادار دەکەنەوە، کە بۆ ڕوونکردنەوەی چەند پرسیارێک سەردانی ئیدارەی ئەماکن بکات و دواتر دەسبەسەر دەکرێت.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە شوێنێ ڕاگیران و چارەنووسی ئەو دوو چالاکە کرێکارییە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١٢/٠٤ - ٢٣-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٠١ تاران

بارودۆخی زیندانییەکی سیاسی کورد نالەبارە

١٣٩٧/١٢/٠٣ - ٢٢-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٤ تاران

سەرمای زستان، بنەماڵەیەکی کوردی داخدار کرد

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٩:٠٦ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری بانە بریندار بوو

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٢٥ تاران

لاوێکی خەڵکی ورمێ بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١٧:٠٥ تاران

چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٤٩ تاران

دەسبەسەرکردنی چالاکێکی کورد لە شاری سنە

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١١:١٦ تاران

چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری مەریوان دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٦:٠٤ تاران

چالاکێکی کرێکاری لە سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٨ تاران

وەشانگەی "باشوور" لە ئیلام دەستی بە کارەکانی کرد

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:١٥ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو چالاکیی ژینگەپارێز لە سنە