کوژران و بریندار بوونی دوو کۆڵبەری کورد لە شاری سەردەشت

١٣٩٧/٠٦/٢١ - ١٢-٠٩-٢٠١٨ - ١٠:١٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٨٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کوژران و بریندار بوونی دوو کۆڵبەری کورد لە شاری سەردەشتئاژانسی کوردپا: دوو کۆڵبەری کورد خەڵکی شاری سەردەشت لە دوو ڕووداوی جیاجیادا، کوژرا و برینداربوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژنسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆسێشەممە کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەسکەندەر گاگەشی" تەمەن ٤٧ ساڵ کوڕی ئەحمەد خەڵکی گوندی "کانی زەرد" سەر بە شاری سەردەشت بە هۆی تەقینەوەی مین لە کوێستانەکانی "مامەند و هەڵشۆ"لە هەرێمی کوردستان گیانی لە دەست دا.

تەرمی ئەو کۆڵبەرە کردە بۆ نەخۆشخانەی شاری "قەڵادزێ" لە هەرێمی کوردستان ڕاگوێزراوە.

هەروەها کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "حوسێن ئەحمەدی" تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی شاری "ڕەبەت" کوڕی سەید ئەحمەد بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بە سەختی بریندار بوو.

حوسێن ئەحمەدی بە هۆی قورسی برینەکەیەوە بۆ ناوەندی دەرمانی شاری مەهاباد ڕاگوێزراوە.

وێنە: ئەسکەندەر گاگەشی
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٤٣ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە بۆکان دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣٣ تاران

کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لە پیرانشار دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٢ تاران

بارمتەی هاووڵاتییەکی کورد، بۆ فرۆش درا بە موزایدە

١٣٩٨/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٩ تاران

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئیلام، ٨ ڕۆژە بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ