نەسرین ستووده، بەرانبەر بە لەسێدارەدانی زندانیانی سیاسیی کورد ناڕەزایەتیی دەربڕی

١٣٩٧/٠٦/٢٠ - ١١-٠٩-٢٠١٨ - ١٨:٥٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٦٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

نەسرین ستووده، بەرانبەر بە لەسێدارەدانی زندانیانی سیاسیی کورد ناڕەزایەتیی دەربڕیئاژانسی کوردپا: نەسرین ستووده، پارێزەر و چالاکی دیاری مافی مرۆڤی ئێران لە دووتوێی نامەیەکدا، بەرانبەر به لە سێدارەدانی زیندانیانی سیاسیی کورد، دژکردەوەی نیشان دا.

نەسرین ستووده، پارێزەر و چالاکی دیاری مافی مرۆڤی ئێران لە نامەیەکدا لە زیندانی ئێڤینەوە، بەرانبەر به لەسێدارەدانی سێ زیندانییی سیاسیی کورد، ڕامین حوسێن پەناهی، لوقمان و زانیار مورادی، ناڕەزایەتیی دەربڕی و سەرەخۆشیی لە بنەماڵەکانیان کرد.

ناوبراو لە نامەکەیدا نووسیویەتی: دیسان لە ساڵوەگەڕی قەلاچۆکردنی ٦٧دا، دەزگای دادوەریی ئێران سێ کەس له هاووڵاتییە کوردەکانی لە سێدارە دا، هاووڵاتییانێک کە لە ماوەی چەندین دەیەدا لە ژێر سەرکوت و ستەمی جۆراوجۆردا بوون. حوکمی ئەوان که لە ڕەوتێکی ئاشکرای نایاساییدا لە دادگای ئینقلابدا پەسەند کرابوو، نادادپەروەرانە و دژ به یاساکانی مافی مرۆڤ و یاسای پەسەندکراوی کۆماری ئیسلامیی ئێران بووه. ئەمە لە حاڵێکدایە که لانیکەم دۆسییەکانی یەکێک لەم کەسانە، ڕەوتی ئیعادەی دادرەسیی خۆی دەپێوا و ڕەنگە بە بێتاوان دەرچوونیشی بەدواوە بوایە.

ئەم پارێزەرە زیندانییە دەنووسێ: زانیار و لوقمان مورادی و ڕامین حوسێن پەناهی لە کاتی مانگرتن و لە کاتێکدا که ڕۆژانێکی زۆریان بە برسییەتییەوە تێپەڕ کردبوو لە سێدارە دران و ئەمە خۆی نیشاندەری توندوتیژیی دەروونیی دەزگای دادوەریی ئێرانه که دەبێ لە هەر جۆرە توندوتیژییەک خۆی ببوێرێ.

نەسرین ستووده لەم نامەیەدا نووسیویەتی: من سەرەڕای سەرەخۆشی له هاونیشتمانیانم که بەردەوام لە پێناو دەوڵەمەند کردنی فەرهەنگی ئێراندا ڕۆڵی سەرەکییان هەبووە، سەرەخۆشی لە هەموو هاونیشتمانیان و به تایبەت بنەماڵەکانی مورادی و حوسەین پەناهی دەکەم و هیوادارم، به سەرنجدان به لایەنە جیاوازەکانی توندوتیژی دادوەری که له شێوازگەلی جیاوازدا دەبینرێت، بەستێنی پێویست بۆ دووری کردن لە هەر چەشنە توندوتیژییەک دەستەبەر بکەین.

بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە، ١٧ی خەرمانان، حوکمی لە سێدارەدانی ڕامین حوسێن پەناهی، لوقمان و زانیار مورادی له لایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بەڕێوە چوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٢٤ تاران

گورگ، بوو بە هۆی مردنی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٢٨ تاران

هاووڵاتییەکی سنەیی لە ئێعدام ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو