RMMK: مووشەکباران کردنی نووسینگەی حیزبە کوردییەکان، تەقە لە ئوسووڵی بناغەی مافی مرۆڤە

١٣٩٧/٠٦/١٩ - ١٠-٠٩-٢٠١٨ - ١٨:٣٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٩٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

RMMK: مووشەکباران کردنی نووسینگەی حیزبە کوردییەکان، تەقە لە ئوسووڵی بناغەی مافی مرۆڤەئاژانسی کوردپا: ڕێکخراوی داکۆکیی لە مافی مرۆڤی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، ئێعدام کردنی سێ زیندانی سیاسیی کورد و هێڕش مووشەکی بۆ سەر مەقەڕەکانی حیزبی دێموکراتی مەحکووم کرد.

لەو بەیاننامەیەدا، هاتووە: ڕێکخراوی داکۆکیی لە مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای هاوخەمی دەربڕین لەگەڵ بنەماڵەی ئێعدام کرا و گیان لە دەستداوان، سەرەخۆشی لە خەڵکی کوردستان، لە چوارچێوەی ئوسووڵی ڕاستەقینە و ڕێكکەوتننامەی مافی مرۆڤ کە باوەری بە بنەماکانی خۆی هەیە،لە سێدراەدانی ڕامین حوسێن‌پەناهی و زانیار و لوقمان مورادی بە شێوەی نادادگەرانە بووە و مەحکوومی دەکات.

ئەو ڕێکخراوە مافی مرۆییە لە بەشێکی بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە: ئەم ڕێکخراوەیە هەروەها ڕاکێت و مووشەبارانکردنی ناوەنده مەدەنییەکانی حیزبە دژبەرەکان و کوشتاری بە کۆمەڵی دژبەران لەژێرپێنانی تەواوی ئوسووڵە قەبووڵ کراوەکانی مافی سیاسی و مەدەنی و جەنایەتی دژی مرۆڤایەتی دەزانێ. لەو ڕووەوە ڕێکخراوی داکۆکیی لە مافی مرۆڤی کوردستان ئێعدامی زیندانیانی سیاسیی کورد لە سێدارەدانی مافی ژیان و ئوسووڵی دادگەری، تەقە کردن لە نووسینگە و ناوەندە ئیداری و مەدەنیی حیزبە کوردستانییەکان، تەقە لە ئوسووڵی بنەڕەتی مافی مرۆڤ لە قەڵەم دەدات و ئەو دوو هەوڵە جێ‌قەبووڵ کردن نییە و بە تووندی مەحکوومی دەکەین.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەیەکی ئەو ڕێکخراوەدا، هاتووە: هاوکار لەگەڵ لە سێدارەدانی سێ زیندانیی سیاسیی کورد، نووسینگە و ناوەندە مەدەنییەکانی حیزبەکانی کوردستانی "ڕۆژهەڵات" بە تایبەتی نووسینگەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان کراوەتە ئامانجی چەندین مووشەکی دوورهاوێژ و لەو ڕووداوەدا بە داخەوە ١٦ کەس لە ئەندامانی ڕێبەری و مەدەنیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە تایبەتی نەسرین حەداد و سەهیلا قادری، کەریم مەهدەوی، ئیبراهیم ئیبراهیمی، ڕەحمان پیرۆتی، هاشم عەزیزی، عوسمان عوسمانی، کەریم ڕەسووڵ‌زادە، پێشەوا سەید عومەر، جەماڵ ئەکبەری، مەنسوور ئەکبەری‌پوور، فاروق حەسەن حەیات، محەممەد حەسەن‌پوور و هاورێی کارساز گیانیان لە دەست دا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٤٣ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە بۆکان دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣٣ تاران

کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لە پیرانشار دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٢ تاران

بارمتەی هاووڵاتییەکی کورد، بۆ فرۆش درا بە موزایدە

١٣٩٨/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٩ تاران

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئیلام، ٨ ڕۆژە بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ