لاوێکی بەلووچی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە گیانی لە دەست دا

١٣٩٧/٠٥/٠٤ - ٢٦-٠٧-٢٠١٨ - ١٢:٤١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٨١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

لاوێکی بەلووچی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە گیانی لە دەست دائاژانسی کوردپا: لاوێکی بەلووچی بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە، گیان لە دەست دا.

ڕۆژی سێشەممە ٢ی گەلاوێژ، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە "بەردە مزگەوت"، لە نزیک شاری "کەلات سەرباز"، ماشینی هاووڵاتییەکی بەلووچ، کە باری گازۆئیلی پێ بووە، دەدەنە بەر دەسڕێژی گولـلەوە.

لەو ڕووداوەدا، لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵ، بە ناوی "ئومید ڕەئیسی" کوڕی حاج مەدەد، لەگەڵ ماشین و بارەکە بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە دەسووتێت.

دەگوترێ، پاش ئەو ڕووداوە هێزە نیزامییەکان، لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵهاتوون.
"عەداڵەت نیوز" لە زاری یەکێک لە هاووڵاتییانی بەلووچی بڵاوی کردووەتەوە: "هێزە نیزامییەکان، ماشینێک وانت کە مسافیرەکانی جلوبەرگی ناوچەی بەلووچستانیان پێ بووە، کردووەتە ئامانج.

هەر لەم پێوەندییەدا لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، چەند لاو بە تەقەی هێزە نیزامییەکان کوژراون و هەتا ئێستا هیچ ڕێگەچارەیەک بۆ ئەم کێشە نەدۆزراوەتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١٢/٠٤ - ٢٣-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٠١ تاران

بارودۆخی زیندانییەکی سیاسی کورد نالەبارە

١٣٩٧/١٢/٠٣ - ٢٢-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٤ تاران

سەرمای زستان، بنەماڵەیەکی کوردی داخدار کرد

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٩:٠٦ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری بانە بریندار بوو

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٢٥ تاران

لاوێکی خەڵکی ورمێ بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١٧:٠٥ تاران

چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٤٩ تاران

دەسبەسەرکردنی چالاکێکی کورد لە شاری سنە

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١١:١٦ تاران

چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری مەریوان دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٦:٠٤ تاران

چالاکێکی کرێکاری لە سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٨ تاران

وەشانگەی "باشوور" لە ئیلام دەستی بە کارەکانی کرد

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:١٥ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو چالاکیی ژینگەپارێز لە سنە