ئامریکا لە بەرجام هاتە دەر

١٣٩٧/٠٢/١٩ - ٠٩-٠٥-٢٠١٨ - ١١:٠٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٦٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئامریکا لە بەرجام هاتە دەرئاژانسی کوردپا: سەرکۆماری ئامریکا لە وتاری خۆیدا، بڕیاری یەکلایی کەرەوەی دا و مۆری مەرگی لە بەرجام دا و لەو ڕێککەوتنە هاتە دەر.

دانڵد ترامپ سەرکۆماری ئامریکا، لە وتاری خۆیدا کە ماوەیەک پێش ڕوو لە میدیا و هەواڵنێران‌دا بڵاوی کردەوە بە فەرمی بڕیاری هاتنە دەری لە ڕێککەوتنی بەرجام دا و ئەو ڕێککەوتنە لەگەڵ حکوومەتی ئێران بۆ هەمیشە چووە ناو مێژوو.

ترامپ لە وتاری خۆیدا باسی لەوە کرد، کە ڕێژیمی ئێران سەرەڕای واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی بەرجام بەڵام پەرەی بە چالاکییە مووشەکییەکانی داوە، گەورەترین پشتیوانی تێرۆریزم لە جیهان دابووە کە حکوومەتی ئێران هیچ گۆڕانێکی لە خۆیدا بەدی نەهێناوە.

ترامپ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد کە ئێمە ناتوانین لە ڕێککەوتنێکدا بمێنینەوە کە لە داهاتوودا مەترسی و هەڕەشەیە بۆ سەر جیهان.ناوبراو هەروەها هۆشداری بە حکوومەتی ئێران دا کە ئەگەر پەرە بە چالاکییە تێکدەرانەکانی خۆی بدات ئەو حکوومەتە تووشی سزای قورستر دەبێتەوە.

ترامپ باسی لەوەش کرد کە بەڵگە و فایلەکانی که چەند ڕۆژ پێش ئیسرائیل ئاشکرای کرد دەرخەری ئەوەیە کە ئەو حکوومەتە لە دوای چەکی ناوکییە.

سەرکۆماری ئامریکا لە یەکەم ڕۆژە بڕیار دابوو کە ڕێککەوتننامەی بەرجام کارەساتە و ئەو ڕێککەوتننامەیە دەدڕێنێت.

ئێستا دوای چەند مانگ لە تێپەڕبوونی ماوەی سەرکۆماری ترامپ، ناوبراو بە یەکجاری مۆری مەرگی لە بەرجام دا و لەو ڕێککەوتنە هاتە دەڕێ.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

چوار هاووڵاتیی کورد لە مەریوان دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:١٧ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە "سایین قەڵا" دەستبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری "خۆیـ"دا بریندار بوو

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

هونەرمەندێکی کورد زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٤ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە شاری شنۆ