کوردستان/ هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات ٣ کەسیان دەستبەسەر کرد

١٣٩٦/٠٩/٠٤ - ٢٥-١١-٢٠١٧ - ١٧:٠٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٢٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کوردستان/ هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات ٣ کەسیان دەستبەسەر کردئاژانسی کوردپا: لە درێژەی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ٣ هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردووە کە دوو کەسیان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە هەواڵنێرێکی کورد خەڵکی گوندی "گامێش چەران" سەر بە شاری گیلانغەرب لە پارێزگای کرماشان بە ناوی "ئەرژەنگ زەڕگوش" لە لایەن مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: مەئموورانی هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو هەواڵنێرە کوردەیان بە تۆمەتی "باس کردن لە ڕووخانی حکوومەت" لە کاتی قسەکردن لە پەیوەندی لەگەڵ بوومەلەرزەی سەرپێڵی زەهاو دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، مەئموورانی ئیتلاعات ڕۆژی پێنجشەممە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەرژەنگ و نابراویان بە زۆر لەگەڵ خۆیان بردووە و هەتاکاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی ڕابردوو، هاووڵاتییە کوردە بە ناوی "سیامەند شێخەیی" کوڕی حوسێن خەڵکی شاری سەردەشت لە لایەن مەئموورانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراوە و لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لە بەردەست دانییە.

هەواڵی گەیشتوو بە کوردپا باس لەوە دەکات، دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە پەیوەندی لەگەڵ "هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران" بووە.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە، سیامەند شێخەیی لە سنووری "کێلێ" ناوچەی سەردەشت بە پیشەی کرێکارییەوە خەریکە و هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری ورمێ ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەستبەسەر کردووە.

لە لایەکی دیکەوە، هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە، بەڵام شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ ئاژانسی کوردپا ڕوون نەبووتەوە و هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە بەردەست دانییە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت