نەخۆشخانەی شاری شائاباد لە لایەن پۆلیسی ئیتلاعاتەوە پلۆمپ کرا

١٣٩٦/٠٩/٠١ - ٢٢-١١-٢٠١٧ - ١١:٢٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٨٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

نەخۆشخانەی شاری شائاباد لە لایەن پۆلیسی ئیتلاعاتەوە پلۆمپ کرائاژنسی کوردپا: لە کاتی هاتنی بوومەلەرزەی لە حەتووی ڕابردوو، نەخۆشخانەی تازە دروستکراوەی شاری شائاباد لە پارێزگای کرماشان بە هۆی نەبوونی ئەمنییەت داخرا.


فەرماندەی ئینتزامیی شاری شائاباد ڕایگەیاند: نەخۆشخانی خۆمەینی ئەو شارە بە هۆی نەبوونی ئەمنییەت و ئەیمەنی لە لایەن پۆلیسی ئیتلاعات و ئەمنییەتی گشتییەوە داخرا.

هەواڵدەریی "ئیسنا"ی حکوومەتی لە زاری سەرهەنگ "بێهروز سەرتیپ نیا" بڵاوی کردەوە، پاش هاتنی بوومەلەرزە لە شاری شائاباد، نەخۆشخانەی تازە دروستکراوی ئەو شارە پاش کرانەوە و دەستبەکاربوونی، ڕووخا.

بە وتەی ئەو بەرپرسە نیزامییەی حکوومەت، پاش هاتنی دادستان و فەرماندەی نیزامیی و بەرپرسانی دیکە حکوومەتی، بڕیاری داخرانی ئەو نەخۆشخانەی لە لایەن دۆزگەری ئەو شارەوە دراوە و مەئموورانی پۆلیسی ئیتلاعات و ئەمنییەتی گشتی ئەو نەخۆشخانەیان داخست.

بە وتەی فرماندەی نیزامیی شائاباد، خاوەنکاری ئەو نەخۆشخانەی لە زیندان دایە.

پێشتریش، جێگری پەرەپێدان، کارگێری و سەرچاوەی زانکۆی علوومی پزیشکی باسی لە خەساری دوو نەخۆشخانەی سەرپێڵی زەها و شائابادیکردبوو کە ئەو دوو نەخۆشخانەیه ٢٠٠ میلیارد خەسارەتی بەرکەوتووە.

نەخۆشخانەی ١٢٠ تەختی شاری شائاباد لە ئەمساڵدا دەستی بەکار کردووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا