فرۆشتنی بلیتی شانۆی سەردەمی بێتاوانی بۆ لێقەوماوانی کرماشان

١٣٩٦/٠٨/٢٩ - ٢٠-١١-٢٠١٧ - ١٧:٠٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣١٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

فرۆشتنی بلیتی شانۆی سەردەمی بێتاوانی بۆ لێقەوماوانی کرماشانئاژانسی کوردپا: گرووپی شانۆی "ئەهورا" ـی شاری مەهاباد لە هەڵمەتێکی بێ‌وێنەدا، بە فرۆشتنی بلیتەکانی ئەو شانۆیه، یارمەتی لێقەوماوانی بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشان دەدەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە گرووپی شانۆی "ئەهورا"ـی شاری مەهاباد بە فرۆشتنی بلیتەکانی شانۆ"سەردەمی بێتاوانی" ئەرکی نەتەوەیی خۆیان بە یارمەتی بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشان دەگەیەنن.

ئومید خاکپوور بەرپرسی گرووپی " ئەهورا" و دەرهێنەری شانۆی "سەردەمی بێتاوانی" لە گرتە ویدیویەکدا، داوای لە هاووڵاتییانی شاری مەهاباد بە گشتی و هونەردۆستان بە تایبەتی کرد کە بە کڕێنی بلیتێک یارمەتی بە هاووڵاتییانی لێقەوماوی پارێزگای کرماشان بگەیەنن.

بە وتەی دەرهێنەری شانۆی سەردەمی بێتاوانی ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێری ٥ی ئێوارە لە هۆڵی وەحدەتی شاری مەهاباد بەڕێوە دەچێت.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو

١٣٩٨/٠٥/٢٢ - ١٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:١٣ تاران

لێکۆڵەرێکی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٠٦ تاران

"سیرووس عەباسی" لە زیندانی قوروە ئازاد کرا