هەڵاواردنی یارسانەکان لە لایەن سپای پاسدارانەوە

١٣٩٦/٠٨/٢٤ - ١٥-١١-٢٠١٧ - ١١:٣٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٩٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هەڵاواردنی یارسانەکان لە لایەن سپای پاسدارانەوەئاژانسی کوردپا: لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، بە هۆی هاتنی بوومەلەرزەوە لە پارێزگای کرماشان، ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی یارسان بوونە قوربانی و هێزەکانی سپای پاسدارانیش بەربەستیان لە بەردەم گەیاندنی یارمەتی بەو هاووڵاتییانە دروست کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هێزەکانی سپای پاسداران ڕیگریان لە گەیاندنی یارمەتی بە لێقەوماوانی گوندە یارسان‌نشینەکان کردووە.

هەواڵی نێردراو بۆ کوردپا باس لەوە دەکات، کە لە کاتی یارمەتی گەیاندنی هاووڵاتییانی کوردستان بۆ ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی پارێزگای کرماشان، سەرەڕای هاوکاری نەکردنی هێزەکانی حکوومەتی، سپای پاسداران ڕێیان لە گەیاندنی یارمەتی بە ژمارەیەک لە گوندە یارسان‌نشینەکان گرتووە.

گوندەکانی دەوروبەری شاری داڵاهوو وەک: نیلک، گۆراجووب، زاولە، گزن و باوایادگار و ناوچەکانی دیکە لە کاتی ڕوودانی بوومەلەرزەکەدا، زیانیان بەرکەوتووە و هێزەکانی سپای پاسداران ڕیگریان لە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکانی هاووڵاتییانی کوردستان بۆ خەڵکی ئەو گوندانە کردووە.

هاووڵاتییانی یارسان بە هۆی جیابوونی بیروباوەڕیان، لە ماوەی ٣٨ ساڵی ڕابردوودا، لە لایەن حکوومەتی ئیسلامیی ئێران تووشی بێڕیزی و هەڵاواردن هاتوون.

پارێزگای کرماشان وەکوو گەورەترین ناوەندی کۆبوونەوەی پەیڕەوانی ئایینی یارسان بە ئەژمار دێت.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٥ تاران

کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووە

١٣٩٨/٠٣/٢١ - ١١-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٧ تاران

کاسبکارێکی کورد لە سەردەشتدا بریندار بوو