پەیامی سەرەخۆشی باوکی مافی مرۆڤی کوردستان بۆ خەڵکی کرماشان و کوردستان

١٣٩٦/٠٨/٢٤ - ١٥-١١-٢٠١٧ - ١٠:٢٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٠٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

پەیامی سەرەخۆشی باوکی مافی مرۆڤی کوردستان بۆ خەڵکی کرماشان و کوردستانئاژانسی کوردپا: محەممەد سدیق کەبوودوەند، چالاکی مافی مرۆڤ و بەرپرسی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، لە پەیامێکدا بۆ بەجێماوانی و بەرکەوتووانی بوومەلەرزەکە و خەڵکی کرماشان و کوردستان سەرەخۆشی خۆی ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، محەممەد سدیق کەبوودوەند، چالاکی مافی مرۆڤی کورد و بەرپرسی ڕێکخراوی دادکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، لە پەیامێکدا سەرەخۆشی خۆی بۆ خەڵکی کرماشان و کوردستان دەربڕی.

دەقی تەواوی ئەو پەیامە کە بۆ ئاژانسی کوردپا نێردراوە بەم چەشنەی خوارەوەیە

سەرەخۆشی لە خەڵکی کرماشان و کوردستان دەکەم

بەداخێکی گرانەوە ڕۆژانی ڕابردوو لە ئەنجامی بوومەلەزرەیەکی گەورە لە نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان، نزیکەی٥٣٠ هاووڵاتی گیانیان لە دەست دا و پتر لە ٧ هەزار و ٤٠٠ هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون.

بە بۆنەی ئەم کارەساتە خەمناک و دڵتەزێنە، بە دڵ و ویژدانێکی بریندارەوە سەرەخۆشی لە کەسوکاری گیان لەدەستداوان و لێقەوماوانی ناوچەکانی کرماشان و هەڵەبجە و خەڵکانی ڕۆژهەڵات و باشوور دەکەم. خۆم بە هاودەرد و هاودڵی هاووڵاتییانی لێقەوماو و زیان لێکەوتووان دەزانم و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ لەش برینداران و دڵ بریندارانی ئەو ڕووداوە خەمناکە دەخوازم.

محەممەدسدیق کەبوودوەند
بەرواری ٢٣ خەزەڵوەری ٢٧١٧
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا