بریندار بوونی دوو سەرباز بە هۆی تەقینەوەی مین

١٣٩٦/٠٨/٢٠ - ١١-١١-٢٠١٧ - ١٠:٥٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣١٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بریندار بوونی دوو سەرباز بە هۆی تەقینەوەی مینئاژانسی کوردپا: مینە چێندراوەکانی شەڕی ئێران و عێراق لە ناوچەی سنووری ئیلام، دوو سەربازی خەڵکی شاری "دووروود"ی لوڕستانی بریندار کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لە ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو کاتژمێر ٦، دوو سەبازی خەڵکی شاری "دوروود" لە پارێزگای لوڕستان بە ناوەکانی "ڕەسووڵ ئەسەدی" تەمەن ٢٤ ساڵ و "دانیال بیرانوەند" تەمەن ٢١ ساڵە بە هۆی تەقینەوەی مینە بەجێماوەکان، بە سەختی بریندار بوون.

ماڵپەڕی "مین و زندگی" لەو بارەوە بڵاوی کردەوە، ئەو دوو سەبازە لە نزیک پایگای "عەنبر"، مین بە ڕوویاندا تەقیوەتەوە و بە هۆی سەختی برینەکانیان بۆ نەخۆشخانەکانی شاری ئیلام و دێهلوران گواستراونەتەوە.

بەپێی ئاماری تۆمار کراوە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، لە ٢٣ کەسی بەرکەوتووی مین ٣ کەس کوژراون و ٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

زیاتر لە ٢٠ میلیۆن مین لە پارێزگاکانی ئیلام، سنە، ورمێ، کرماشان و خووزستان بوونی هەیە و زیاتر لە دوو هەزار و ٢٠٠ هێکتار زەویش لە پارێزگا کوردنشینەکان بە مین ئاڵوودە کراون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٥ تاران

کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووە

١٣٩٨/٠٣/٢١ - ١١-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٧ تاران

کاسبکارێکی کورد لە سەردەشتدا بریندار بوو