نیگەرانی بنەماڵەی مەحموود ساڵحی لە بارەی تەندروستی ناوبراو

١٣٩٦/٠٨/١٧ - ٠٨-١١-٢٠١٧ - ١٧:٤٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٨٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

نیگەرانی بنەماڵەی مەحموود ساڵحی لە بارەی تەندروستی ناوبراوئاژانسی کوردپا: بارودۆخی نالەباری جەستەیی مەحموود ساڵحی نیگەرانی بنەماڵەی ناوبراوی لێکەوتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، مەحموود ساڵحی، چالاکی کرێکاری کورد کە بە هۆی نەخۆشینەوە بە دەست و پێ بەستراوی بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە و لەو پەیوەندیەیدا، بنەماڵەی ئەو چالاکە کرێکاریە بە هەواڵدەریی حکوومەتی "ئیلنا"یان ڕاگەیاندووە: "پزیشکەکانی نەخۆشخانە بە بنەماڵەیان وتووە کە دەبێ بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشیی دڵی ئەو چالاکە کرێکار ه دەبێ ناوبراو بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شارەکانی تاران، تەوریز و یان ورمێ بگوازرێتەوە.

ئەو چالاکە کرێکارییە هەنوکە لە بەشی چاوەدێری تایبەتی پزیشکی دایە و سەرەڕای کێشەی دڵ، بە هۆی نەخۆشیی گورچیلە لە حەوتوویەکدا دەبێ دوو جار گۆڕینی خوێنی بۆ بکرێت.

ڕۆژتی شەممە ٦ی خەزەڵوەر، ئەو چالاکە کرێکارییە بەپێی بڕیاری دادگای شاری سنە لە کاتی گۆڕینی خوێن لە نەخۆشخانە دەستبەسەر و بۆ ماوەی تێپەڕاندنی حوکمە زیندانی یەک ساڵ تەعزیری بۆ زیندان ناوەندیی شاری سەقز گوازرابووە.

حوکمی ٩ ساڵ زیندانی ناوبراو بە هۆی نالەباربوونی باری جەستەیی بۆ یەک ساڵ زیندان گۆڕدراوە و دەبێ ڕادەستی دادگای بکەن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت