هاووڵاتییەکی کورد پاش حەوتوویەک دەسبەسەریی، لە ئیتلاعاتی مەهاباد ئازاد کرا

١٣٩٦/٠٨/١٤ - ٠٥-١١-٢٠١٧ - ١٢:٠٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٤١٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاووڵاتییەکی کورد پاش حەوتوویەک دەسبەسەریی، لە ئیتلاعاتی مەهاباد ئازاد کرائاژانسی کوردپا: باوکی چالاکێکی سیاسی، کە حەوتووی ڕابردوو لە لایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد، دەسبەسەر کرابوو، بە دەست و سەر شکاوی ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد، بە ناوی "محەممەد محەممەدی" پاش حەوتوویەک لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد ئازاد کرا.

ڕاپۆرتی نێردراو بۆ ئاژانسی کوردپا باس لەوە دەکات، کە ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تاوانی خۆڕادەست نەکردنی کوڕەکەی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد، بانگهێشتی ئەو ناوەندە حکوومەتییە دەکرێت.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، دیاکۆ محەممەدی ساڵی پار بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەت دەسبەسەر کرابوو، پاش ٦ مانگ زیندانی بوون، بە دانی گرێو ئازاد کرا.

ئەوە سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی بۆ ئاژانسی کوردپا خستەڕوو، دیاکۆ محەممەدی لە ترسی هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش ئازاد بوونی لە زیندان هەڵاتووە و هەتا ئێستا بنەماڵەکەی هیچ هەواڵێکیان لە سەری نییە.

بە وتەی ئەو سەڕچاوەیە، هێزەکانی ئیتلاعات پاش بانگهێشت کردن و دەسبەسەر کردنی محەممەد محەممەدی باوکی دیاکۆ بۆ ئیدارەی ئیتلاعات، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو پاش حەوتوویەک بە سەر و دەست شکاوی ناوبراویان ئازاد کردووە.

دەگوترێ، بنەماڵەی محەممەدی ماوەی چەند مانگێکە هیچ ئاگاداریەکیان لە چارەنووسی کوڕەکەیان نییە و تەنانەت ئیتلاعات هەڕەشەی لەو بنەماڵەیە بۆ ڕادەست کردنی کوڕەکەیان کردووە و لە پەیوەندییەدا دەستیان بە سەر دووکانی ئەو بنەماڵەیەدا کە دووکانی قاڵی فرۆشییە، گرتووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت