گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی رەچاونەکردنی ئیمەنی

١٣٩٦/٠٨/١٢ - ٠٣-١١-٢٠١٧ - ١١:٠١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٠٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی رەچاونەکردنی ئیمەنیئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی بیناسازی کورد لە شاری ورمێ بە هۆی کەمتەرخەمیی و لەبەرچاونەگرتنی ئیمەنیی کار، تووشی ڕووداوی کاربوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژ پێنجشەممە ١١ی خەزەڵوەر، کرێکارێکی کورد لە کاتی کارکردن لە بینایەکی چەند نهۆمی بەربووە و گیانی لە دەست دا.

هەواڵنیری کوردپا شوناسی ئەو کرێکارە کوردەی "م.الف" خەڵکی گوندی "کوره ئەنزەڵ"ـی شاری ورمێ ڕاگەیەندراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو ڕووداوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "ئەو کرێکارە کوردە، کرێکاری بیناسازی بووە و بە هۆی ڕەچاونەکردنی ئیمەنی کار، لە بینایەکی سێ نهۆمی بەربووە و بەسەختی بریندار بوو و ئەمەش بووتە هۆی گیان لە دەست دانی ئەو کرێکارە کوردە".

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خەزەڵوەر، کرێکارێکی کورد لە کاتی بەستنی داربەست لە نەخۆشخانەی "کەوسەری" شاری سنە، گیانی لە دەست دا.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری سنە، شوناسی ئەو کرێکارە کوردە بە ناوی "ڕەزا مورادی" ڕاگەیاندووە.

بە وتەی بەرپرسانی وەزارەتی تەعاون، کار و خۆشبژی کۆمەڵایەتی، ساڵانە لە ئێران ٤٧٪ کرێکارانی بیناسازی تووشی ڕووداوی کار دەبن.

هەروەها کانوونی ئەنجومەنی سێنفی کرێکارانی بیناسازی لە ئێران ڕایگەیاندبوو، زیاتر لە یەک میلیون کرێکارانی بیناسازی لە ئێران هیچ بیمەیەک نایانگرێتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٥ تاران

کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووە

١٣٩٨/٠٣/٢١ - ١١-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٧ تاران

کاسبکارێکی کورد لە سەردەشتدا بریندار بوو