هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ گوازرایەوە

١٣٩٦/٠٨/١١ - ٠٢-١١-٢٠١٧ - ١٧:٥٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٣٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ گوازرایەوەئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە، پاش دەسبەسەر کردنی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعات بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ گوازرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری نەغەدە بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ گوازرایەوە.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری ورمێ، شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە ناوی "محەممەد ئەمین شیلانئاوا" کوڕی محەممەد ڕەسووڵ خەڵکی گوندی "حەلەبێ"ـی شاری نەغەدە ڕاگەیاندووە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی خەزەڵوەر، لە لایەن مەئموورانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراوە و دواتر ڕۆژی دووشەممە ٨ی خەزەڵوەر بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ گوازرایەوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، ماوەی حەوتوویەکە لە گرتووخانەی ئیداری ئیتلاعاتی دایە و هەتا ئێستا هۆکاری دەسبەسەر کردنی ناوبراو ناڕوونە و ئەمەش نیگەرانی بنەماڵەکەی لێ کەوتووتەوە.

محەممەد ئەمین شیلانئاوا خاوەنکاری شیرکەت گاز، خیزاندار و خاوەنی سێ منداڵە.

پێشتریش، چەند جارێک ئەو هاووڵاتییە کوردە، بانگهێشتی ناوەندەی ئەمنییەتی کرابوو و لە لایەن مەئموورانی ئەو ناوەندە ئەمنیەتییە لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا