هاووڵاتییەک لە زیندانی ورمێ لە سێدارە درا

١٣٩٦/٠٨/١١ - ٠٢-١١-٢٠١٧ - ١٠:٣٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٣٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاووڵاتییەک لە زیندانی ورمێ لە سێدارە درائاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری "خۆی" سەر بە پارێزگای ورمێ، لە زیندانی ناوەندیی ئەوە شارە ئێعدام کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٠خەزەڵوەر، بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری خۆی جێبەجێ کرد.

شوناسی ئەو هاووڵاتییە بە ناوی "تەوحید محەممەد باقرلوو" ڕاگەیندراوە.

دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، ئەو هاووڵاتییەی بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" حوکمی ئێعدامی بە سەر ئەو هاووڵاتییەدا سەپاندووە.

ئەو هاووڵاتییە دوو ڕۆژ پێش لە بەندی ١ و٢ی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامەکەی بۆ ژووری تاکەکەسی گواستراوە.

پێشتر ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، سەبارەت بە ئێعدام کردنی هاووڵاتییانی ئێرانی لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا بڵاوی کردووە، دادگاکانی ئینقلاب لە ئێران حوکمی ئێعدامی بۆ ٥٣٠ هاووڵاتی ئێرانیی بڕیوەتەوە و ئەو حوکمەش جێبەجێ کراوە.

هەروەها ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا، ئاماژەی بە پێشێلکردنی ١٢٩٠ حاڵەتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستاندا کردووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٥ تاران

کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووە