ئاگر تێبەردانی ماشینی کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزە حکوومەتییەکان

١٣٩٦/٠٨/٠٧ - ٢٩-١٠-٢٠١٧ - ١٢:٠٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣١٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئاگر تێبەردانی ماشینی کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزە حکوومەتییەکانئاژانسی کوردپا: ماشینی دوو کاسبکاری کورد، لە دوو ڕووداوی جیاجیادا لە شارەکانی مەریوان و پاوە لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران درانە بەر دەسڕێژی گوللە و لە ئاکامدا یەکێک لە ماشینەکان ئاگری گرت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ٦ی خەزەڵوەر، ماشینی کاسبکاڕێکی کورد لە جاددەی نێوان مەریوان_سەقز درایە بەر دەسڕێژی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی و لە ئاکامدا ئاگری گرت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو ڕووداوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: ماشینی ئەو کاسبکارە کوردە باری جلوبەرگی منداڵان (پوشاک)ی پێی بووە و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان لە نزیک گوندی "گوێڵە" ئاگری گرتووە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، هێزە حکوومەتییەکان جێگر لە پاسگای گوندی "کانی کۆن" لە کاتی ڕاودوونانی ماشینی ئەو کاسبکارە تەقەیان لێ کردووە و لە ئاکامدا بووە بە هۆی ئاگرگرتنی ماشینەکە و باری ئەو کاسبکارە کوردە بە تەواوەتی ئاگری گرتووە.

لە لایەکی دیکەوە و لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا، لە شاری پاوە کاتژمێر ٨ی شەو لە گەڕەکی"سی ان جی" ئەو شارە ماشینی کاسبکاڕیکی کوردیان داوتە بەر دەسڕێژ و ئەمەش بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی دانیشتووانی ئەو گەڕەکە.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری پاوە ڕایگەیاند: باری ئەو کاسبکارە کوردە چەند کارتون چایی بووە.

لەو ڕووداوەدا، ماشینی ئەو دوو کاسبکارە کوردە خەساری زۆریان بەرکەوتووە.

کاری کۆڵبەری و کاسبی کردن تاکە سەرچاوەی داهاتی خەڵکی ناوچە سنوورییەکانە، بەڵام رۆژانە لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە سووکایەتیان پێ دەکرێ و زۆر جاریش بەرەوڕووی مەرگ دەبنەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٥ تاران

کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووە

١٣٩٨/٠٣/٢١ - ١١-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٧ تاران

کاسبکارێکی کورد لە سەردەشتدا بریندار بوو