دۆخی جەستەیی و ڕۆحی لاویکی بەندکراوی کورد ناجێگیرە

١٣٩٦/٠٨/٠٧ - ٢٩-١٠-٢٠١٧ - ١١:٤٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٨١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دۆخی جەستەیی و ڕۆحی لاویکی بەندکراوی کورد ناجێگیرەئاژانسی کوردپا: بەندکراوێکی کورد پاش ١٦ مانگ ڕاگیران لە زیندان کەوتووەتە دۆخێکی ناجێگیر و لەباری جەستەیی و ڕۆحییەوە مەترسی لەسەرە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ ئێقباڵ زارعی‌راد، هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری سەقز کە لە مانگی پووشپەڕی ساڵی ٩٥دا لەلایەن هێزە ئەمنییەتی و لیباس شەخسییەکانی حکومەتی ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا هەنووکە لە دۆخێکی ناجێگیردایە.

بەپێی ئەم هەواڵە ناوبراو کە لەو کاتەدا بە تۆمەتی ئەندامەتیی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکومەتی ئیسلامیی ئێران تۆمەتبار کرابوو، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سەقزەوە لە کۆتاییەکانی مانگی گەلاوێژی ٩٥، حوکمی ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپا.

هەنووکە ئەم لاوە کوردە ماوەی حوکمەکەی تێدەپەڕێنێت و سەرباری تێپەڕبوونی ١٦ مانگ لە زیندانی بوون لە هەموو مافێکی زیندانی لەوانەش کەڵک‌وەرگرتن لە مافی مۆرەخەسی بێبەش کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو دۆخی جەستەیی و ڕۆحی ناوبراو ناجێگیرە و مەترسی لەسەرە.

چەند ڕۆژ پێش ئێستا ڕێپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ، عاسیمە جەهانگیر لە ڕاگەیەندراوێکدا نیگەرانی خۆی لە دۆخی زیندانییان لە ئێران دەربڕیبوو و گوتبووی: ''بێبەشکردنی زیندانیان لە مافی پێوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکانیان و دەستپێڕاگەیشتن بە پزیشک پێویستە و پێچەوانەکەی لادان لە یاسا نێودەوڵەتییەکانە".
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٤ - ٢٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٧ تاران

گواستنەوەی چەکوچۆڵ لە شاری نەغەدە بۆ شنۆ

١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد