هێزە ئیتلاعاتییەکان، هاووڵاتییەکی بۆکانیان دەسبەسەر کرد

١٣٩٦/٠٨/٠٥ - ٢٧-١٠-٢٠١٧ - ١٠:١٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٠٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هێزە ئیتلاعاتییەکان، هاووڵاتییەکی بۆکانیان دەسبەسەر کردئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، شەوی ڕابردوو بە هۆکارێکی نادیار لە لایەن مەئموورانی ئیداری ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر کرا.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی ڕابردوو ٣ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد، خەڵکی شاری بۆکان، لە ماڵەکەی خۆی لە لایەن مەئموورانی ئیداری ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری بۆکان، شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە ناوی "سلێمان میرزایی" کوڕی ئەبووبەکر ڕاگەیاندووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: سێ کەس لە مەئموورانی ئیداری ئیتلاعات شەوی ڕابردوو کاتژمێر ١١ شەو، بەبێ بەڵگەی قەزایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە و نابراویان دەسبەسەر کردووە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش پشکنینی ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە و لەگەڵ خۆیان بۆ ئیداری ئیتلاعاتیان بردووە.

ئەوە سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، سلێمان ماوەی چوار مانگە ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە و تەنانەت هۆکاری دەسبەسەر کردنەکەی بۆ خێزانی ڕوون نەبووەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە بەر دەستدا نییە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٥ تاران

کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووە

١٣٩٨/٠٣/٢١ - ١١-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٧ تاران

کاسبکارێکی کورد لە سەردەشتدا بریندار بوو