ئێعدامی هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لە زیندانی ورمێ

١٣٩٦/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٧ - ١١:٤٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٤١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئێعدامی هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لە زیندانی ورمێئاژانسی کوردپا: بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی دەزگای قەزایی و بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، حوکمی ئێعدام کردنی هاووڵاتییەکی کورد جێبەجێ کرا.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژنسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ڕابردوو ٢٤ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری مەهاباد لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ لە سێدرا درا.

شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردە بە"خالید ئەمینی" خەڵکی شاری مەهاباد ڕاگەیەندراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، بە تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست ئەو حوکمەی بە سەردا سەپێندراوە.

دوو ڕۆژ پێشتر، بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بۆ جێبەجێ کردنی حوکمی لە سێدارەدان، بۆ ژووری تاکەکەسی گواستبووەوە.

پێشتر ئەو هاووڵاتییە کوردە لەگەڵ براکەی ڕێکەوتی ٢ی گەلاوێژ بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرابوونەوە، بەڵام دواتر بە هۆکاری نادیار حوکمەکەیان وەدوا خرا.

فەتاح ئەمینی برای خالید ئەمینی سەرەتای مانگی گەلاوێژ لەگەڵ دوو کەسی دیکەی خەڵکی شاری ورمێ ئێعدام کرابوون.

هەر لەو پەیوەندییەدا، حەوتووی ڕابردوو، ١٧ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی"حەمزە ڕەحیم پوور" لە زیندانی ناوەندیی شاری زەنجان لە سێدراە درا.

بە ئێعدام کردنی ئەم هاووڵاتییە کوردە، کەمتر لە یەک حەوتوودا، دوو هاووڵاتیی کورد لە زیندانەکانی ئێران لە سێدرا دراون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠١/٢٨ - ١٧-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

سەرما گیانی سێ کوڵبەری ئەستاند

١٣٩٨/٠١/٢٧ - ١٦-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٣٩ تاران

جووتیارێکی مەریوانی بە تەقینەوەی مین لاقێکی قرتا