هاووڵاتییەکی کورد، لە شاری زەنجان ئێعدام کرا

١٣٩٦/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٧ - ١٢:٢٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٤٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاووڵاتییەکی کورد، لە شاری زەنجان ئێعدام کرائاژانسی کوردپا: دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شاری زەنجان حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت لە زیندانیی ناوەندی ئەو شارە جێبەجێ کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، حەوتووی ڕابردوو، ١٧ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری سەردەشت لە زیندانی ناوەندی شاری زەنجان لە سێدراە درا.

شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردە بە "حەمزە ڕەحیم پوور" خەڵکی شاری سەردەشت لە پارێزگای ورمێ راگەیەندراوە.

دەزگای قەزایی، ئەو هاووڵاتییە کوردەی لە ساڵی ٩٣ی هەتاویەوە بە تۆمەتی بەرهەمهێنانی ٦ کیلۆ شیشە دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کردبوو.

پێشتر ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، سەبارەت بە ئێعدام کردنی هاووڵاتییان ئێرانی لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا بڵاوی کردووتەوە، دادگاکانی ئینقلاب لە ئێران حوکمی ئێعدامی بۆ ٥٣٠ هاووڵاتیی ئێرانی بڕیوەتەوە و ئەو حوکمەش جێبەجێ کراوە.

بەپێی لێداوانی بەرپرسانی حکوومەتی ئێرانیش، زۆربەی ئێعدام کراوەکان کەسانێک بوون کە بە تاوانی پەیوەندییدار بە ماددە سڕکەرەکان ئێعدام کراون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو

١٣٩٨/٠٥/٢٢ - ١٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:١٣ تاران

لێکۆڵەرێکی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٠٦ تاران

"سیرووس عەباسی" لە زیندانی قوروە ئازاد کرا